٤١ ڕوفاتی ئێزدییەکان گەڕیندرانەوە کە زۆرینەیان ژنە

لە مەراسیمێکدا ڕوفاتی ٤١ ئێزدی لە بەغداوە هێنراوە بۆ شەنگال بە خاک سپێرداران، کە زۆرینەیان ژنن و خەڵکی گوندی کۆچۆن. ناوەندی هەواڵ

لە مەراسیمێکدا ڕوفاتی ٤١ ئێزدی لە  بەغداوە هێنراوە بۆ شەنگال بە خاک سپێرداران، کە زۆرینەیان ژنن و خەڵکی گوندی کۆچۆن.

ناوەندی هەواڵ

 

لە سەرەتاکانی مانگی ئابی ساڵی ٢٠١٤ لەلایەن تیرۆرستانی داعشەوە هێرشکرایە سەر گوندی کۆچۆ لە شەنگال، زۆرینەی دانیشتوانی ئەو گوندە کۆمەڵکوژکران، ئەمڕۆش لە مەراسیمێکدا ڕوفاتی ٤١ هاوڵاتی ئێزدی گەڕێندرانەوە و لە گوندەکە بەخاکسپێردران.

ئەو ڕووفاتەنە زۆرینەیان ژنن، لە کاتی هێرشی ڕێکخراوی تیرۆرستی داعش بۆ سەر گوندی کۆچۆ کۆمەڵکوژکراون، لە سنوری شەنگال کراونەتە ژێر گڵەوە، پاش ڕزگارکردنی شەنگال لەلایەن هێزەکانی یەبەشە و یەژەشەوە هێزەکانی عێراق و ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان گۆڕە بەکۆمەڵەکانیان هەڵدایەوە، دواتر بردوویان بۆ بەغدا پاش پشکنینی DNA ئەمڕۆ گەڕێندرانەوە بۆ شەنگال.

 

لە مەراسیمەکەدا چەندین کەسایەتی ئێزدییەکان و گوندەکە بەشداربوون، ٤١ ڕووفاتیان هێناوە بۆ گوندەکە، زۆرینەیان لە ژن پێکهاتوون، پاش ئەوەی بەرواری کۆمەڵکوژییەکەیان دیاریکرا بە خاکیان سپاردن، لە دوای ئازادکردنی گوندەکەشەوە ئەو دووەم ڕوفاتی ئێزدییەکانە کە دەهێنرێتەوە بۆ کۆچۆ.

 

لە ساڵی ٢٠١٤ تیرۆرستانی داعش هێرشیان کردە سەر شەنگال، بە هەزاران ژن، منداڵ و هاوڵاتی مەدەنیان کۆمەڵکوژ کرد، تا ئێستاش نزیکی ٨٠ گۆڕی بە کۆمەڵ لە ناوچەکەدا دۆزراونەتەوە، چاوەڕوانی ڕوفاتی زیاتریش دەکرێت کە لە بەغداوە بهێندرێنەوە بۆ قەزاکە.