٣٧ ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان تێدەپەڕێت
بە بۆنەی ٣٧هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان، لە سلێمانی مەراسیمێک بۆ ڕێزلێنان لە ژنانی شاخ و شار بەڕێوەچوو.
ناوەندی هەواڵ
لە مێژووی خەباتی کوردستاندا، ژنان تەنها چاودێریی ڕووداوەکان نەبوون، بەڵکو بەشێکی سەرەکی و کاریگەری ئەو خەباتە بوون؛ ژنانی شاخ و شار کە بە بوێری، ئیرادە و خۆڕاگریی خۆیان ڕۆڵیان لە پاراستنی ناسنامە و بەردەوامبوونی خەباتی نەتەوەیی گێڕاوە. بە بۆنەی ٣٧هەمین ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان، کۆڕێکی تایبەت بۆ ڕێزگرتن و پێزانین لە ژمارەیەک لەو ژنانەی شاخ و شار ڕێکدەخرێت، بۆ ئەوەی خەبات و ماندووبوونیان وەک بەشێکی گرنگی مێژووی کوردستان زیندوو بێتەوە.
٣٧ ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکێتی ژنانی کوردستان تێدەپەڕێت٣٧ ساڵ لە خەبات، خۆڕاگری و بەشداریی ژنانێک کە لە قۆناغە جیاوازەکانی مێژووی کوردستاندا بە شێوەی جیاواز ڕۆڵیان بینیوە،ژنانی شاخ و شار بە هەڵوێست و ئیرادەی خۆیان سەلماندوویانە کە خەبات تەنها سنووری شوێنێک نییە، بەڵکو پەیوەستە بە ویست و باوەڕی مرۆڤ بۆ گۆڕانکاری و ئازادی. لە هەمان کاتدا، ڕێزلێنان لەو ژنانە تەنها بۆنەیەکی یادەوەری نییە، بەڵکو هەنگاوێکە بۆ پاراستنی مێژووی ژنان، ناساندنی قوربانی و ماندووبوونیان و گەیاندنی ئەزموون و خەباتیان بە نەوەی نوێ،ئەمڕۆ لەبارەگای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان لەشاری سلێمانی مەراسیمێکی شایستە بۆ ژنانی شاخ و شار بەڕێوەچوو سەرەتایی مەراسیمەکە دەقیقەیەک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دواتر خەڵاتی ڕێزلێنان بەسەرچەند ژنێکی پێشمەرگە دابەشکرا.
مهاباد شێخ حەمە ئەمین ئەندامی باڵای کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان وتی:ئێمە وەک کۆمەڵەیی پێشمەرگە دێرینەکانی کوردستان بەشی ڕێکخراوەکانی شۆڕش و شاخ بەپیویستمان زانی ئەو ڕێکخراوانەی لەناو شاغ و شۆڕشدا دروست بوون وەفامان هەبێت بۆ ئەو مێژووەی لەکاتێکدا دروست بووە ئەو ڕیکخراوە لەدوایی ئەنفال و کیمیاباران پیویست بوو ژنانییش ڕۆڵ کاریگەری خۆیان هەبێت لەئەرکی نیشتمانی و خاک و مافەکانیاندا ڕۆڵیان هەبێت هەر بۆیە لەو کاتەوە هەتا ئێستا بەسانازیەکی گەورەوە پێمان خۆشبوو ئەمڕۆ ئەو یادە بەرز بنرخێنین کۆمەلێک ژن سوپاس و دەست خۆشیان لیبکەین چ ئەوانەی لەسەدردەمی شاخ لەناو یەکێتی ژناندا کاریان کردوە لەدامەزراندندا هەتاوەکو ئێستا لەدوایی ڕاپەرینیشەوە خۆشبەختانە ژمارەیەکی زۆر ئێجگار لەژنان هاتنە پێشەوە چونکە بڕوایی تەواویان بەمافەکانی ژنان ئەمڕۆ ویستمان ئەو ژنانە دڵخۆش بکەین بەسەریان بکەینەوە کە ڕۆژێک لەڕۆژان خەبات وتێگۆشانیان کردوە لەپێناوی ئەم هەرێمەی کەئەمڕۆ هاتۆتە دی لەهەمانکاتیشدا پیرۆزی و گەورەیی یادی ژنان کوردستان کە لەشاخدا دروست بوو خەڵاتی ڕێزلێنان و دەستخۆشیان پێدەبەخشین،بۆئەوەی لەئەرکی ئێمەدایە خزمەت بەهەمووژنان بکەین ژنانی هەموو لایەنەکانی ترکە لەکااری ڕیکخراوەیی کاریان کردوە خەلاتی ڕیزلینانیان بەسسەردا دابەش دەکرێت ١١٠ژن خەلاتی ڕێزلینانیان بۆ کراوە ئەو ژنانەن کە ڕۆڵ کاریگەریان هەبووە لەشاخدا.
بەهرە عوسمان چالاکوانی ژنان وتی: پیرۆزبایی لەیەکێتی ژنانی کوردستان شاخ دەکەم لەم ڕۆژەدا لەشاخ لەسەر داوایی هەڤاڵ مام جەلال ئەم یەکێتیەو چەندەها ژنی بەئەزموون و بەتوانا کەتوانیان ئەم یەکێتی ژنانە دابمەزرێنن بۆ وشیارکردنەوەی ژنان و بەدیهاتنی ئامانجەکانی ژنان چ لەشاربێت یان شاخ زۆر بوێرانەو لەخۆ بردوانە لەشاخەوە برەوی بەڕێکخراوەکەدا توانیان کۆمەڵێک ژنی چالاک هەتا ئێستا بەردەوامن لەخەبات و م اندووبونیان هەروەها ڕۆڵی ژنان بنرخێنن لەخەباتی پێشمەرگایەتی و ژناندا بۆ بەدیهاتنی ئامانجەکانی ژنان هەرچەندە یەکێتی ژنان زۆر ئامانجی بەدیهێناوە بەخۆشحاڵیەوە زۆر کاری کردوە کە دوور مەودا بووە، خۆشحاڵین کە کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکان بەشی پەیوەندیەکانی ئێمەیان بەسەر کردەوە ڕۆڵ و خەبات وماندووبونی ئێمەیان بەهەند وەرگرت دەست خۆشیان لێدەکەم هیوادارم ژنان هەمیشە یەگرتووبن چ لەشاربن یان لەشاخ ژن بوونی خۆیان بسەلمێنن جونکە توانایی ژن هیچی کەمتر نیە لەپیاوان هەمییشە وتەی یەکێتی ژنان لەپێشتەوە ناڕۆم بەلام هاوتەنیشتت دەڕۆم.