٣٦ پەرلەمانتار داوای دانیشتنی پەرلەمان دەکەن دژ بە لەشکرکێشی سوپای تورکیا

پەرلەمانتارانی هەرێمی کوردستان داوای هەڵوێست لە پەرلەمانی کوردستان دەکەن و واژۆیان لەسەر یاداشتێک کۆکردەوە بۆ دانیشتنی پەرلەمانی کوردستان لەسەر داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا و بڕینەوەی دارستانەکان.

ناوەندی هەواڵ

 

٣٦ پەرلەمانتار لە پەرلەمانی هەرێمی کوردستان لەسەر یاداشتێک واژۆیان کردووە و ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان کراوە، تێیدا داوایان کرد کە پەرلەمانی کوردستان لەسەر لەشکرکێشی و تاوانکارییەکانی دەوڵەتی تورکیا کۆببێتەوە و هەڵوێستی نیشتمانیش بۆ ڕێگری کردن لەو کارە دروست بکرێت.

 

لە یاداشتەکەدا هاتووە: بەپێی مادەی ٤٨ خاڵی چوارەم و ماددەی ٦٦ خاڵی یەکەم لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، ئێمەی ژمارەی یاسایی ئەندامانی پەرلەمان، داوادەکەین (لەشکرکێشی سوپای تورکیا و سوتاندنی بەشێک لە دارستانەکانی باشوری هەرێمی کوردستان و بڕینەوەی دار و دراختەکان و بردنەوەی بۆ تورکیا) لە نزیکترین دانیشتندا بخەنە بەرنامەی کاری پەرلەمان، دروستکردنی هەڵوێستێکی نیشتمانی بۆ ڕێگریکردن لەم کار.

 

ت.پ