٢٦چالاکوانی کورد لە تورکیا دەستگیرکران
دەوڵەتی تورکیا ٢٦ چالاکوانی کوردی دەستگیرکرد، بڕیاریش بوو ١٠ی نیسان بەشێک لەو چالاکوانانە ئازادبکرێن، بەلام بڕیارەکە بۆ چەند ڕۆژی دواتر دواخرا.
ناوەندی هەواڵ
لە هەوڵێکی دیکەی دەوڵەتی تورکیادا ٢٦ چالاکوانی کورد لە تورکیا دەستگیرکران، بە پێی بڕیاری داواکاری گشتی ڕۆژی شەممە ١٠ی نیسان نۆ کەس لەو چالاکوانانە ئازاد دەکات، بەڵام هەشت کەسیان لە ماڵەکانیاندا دەستبەسەرکراون و بڕیارەکە بۆ ماوەی دوو ڕۆژی تر درێژکرایەوە.
میدیاکانی تورکیا ڕایانگەیاند، کە نووسینگەی داواکاری گشتی بڕیاری داوە لەسەر دۆسیەی ئەو چالاکوانە ژنەی لە ڕۆژی ٥ی نیسانەوە دەستبەسەرکراوە، لە شاری ئامەد.
٣٣ کەسی دیکە دەستگیرکراون لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان هەڵپەسێردراوە، کە لە ناویاندا نوێنەری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و لایەنە سیاسییەکان هەیە، هەروەها ٢٦ چالاکوانی ژن و سیاسەتمەدار و چالاکوانی بواری ڕاگەیاندن بە هەڵکوتانە ناو ماڵەکانیان دەستگیرکراون.
ڕۆژی ٥ی نیسان سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆزا بۆ مافەکانی ژنانی تورکیا عەدالەت کایا، ڕایگەیاند ئاسایشی تورکیا بە هەڵکوتانە سەر بارەگای کۆمەڵەکە ٢٢ ژنیان دەستگیرکردووە و گەڕان و پشکنینیان بۆ کۆمەڵەکە کردووە.
ت.پ