٢٠٠ هاوڵاتی مەدەنی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران لە هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل کوژران

لەگەڵ بەردەوامبوونی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل لە سێیەمین ڕۆژدا نزیکەی هەزار و ٥٠٠ کەس کوژراون کە ٢٠٠ کەسیان هاوڵاتی مەدەنین.

ناوەندی هەواڵ

 

لە کاتێکدا شەڕی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەک و کۆماری ئیسلامی ئێران لە لایەکی دیکەوە دوێنێ چووە ڕۆژی سێیەمینەوە لانیکەم هەزار و ٥٠٠ کەس کوژراون کە ٢٠٠ کەسیان مەدەنی بوون.

 

هاوکات پچڕانی بەرفراوانی ئینتەرنێت و سنوورداربوونی دەستڕاگەیشتن بە هەندێک شار ڕێگری لە هەڵسەنگاندنێکی سەربەخۆ بۆ ڕادەی قوربانییەکان کرد.

 

بازنەی هێرشەکان بۆ ٢٢ شار فراوانتر بوو، ڕاپۆرتە بڵاوکراوەکانی شەڕەکە باس لەوە دەکەن کە ناوەندە سەربازی و حکومییەکان لە ١٥٠ شار کە لە ٢٢ پارێزگادا بڵاوبوونەتەوە، بە هێرشی ئاسمانی و مووشەکی کراونەتە ئامانج.

 

ئامانجە ڕاگەیاندراوەکانی ئەم هێرشانە بریتی بوون لە بنکە سەربازییەکان، ناوەندە ئەمنییەکان، فڕۆکەخانە سەربازییەکان، شوێنەکانی هەڵدانی موشەک، بنکەکانی پۆلیس، دامەزراوە دادوەرییەکان و پادگانی سەربازی، زۆرترین قوربانیی سەربازی لە پارێزگاکانی تاران، کرماشان، ورمێ، ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات و سنە تۆمارکراوە.

 

هەندێک سەرچاوە ئاماژە بەوە دەکەن کە ئەگەری بەرزبوونەوەی ژمارەی قوربانییەکان هەیە، بەڵام بەهۆی سنووردارکردنی پەیوەندییەکان، ئەمە پشتڕاست نەکراوەتەوە.