١٦ هەزار کەس گەیشتنە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریاو چادر هاوکاری کرایەوە

لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر باشووری لوبنان، ١٦ هەزار و ٢٤٣سووری و لوبنانی گەیشتوونەتە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ناوەندی هەواڵ

 

خۆبەڕیوەربەری دیموکراتیکی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا ڕایگەیاند، تا ئێستا ١٦ هەزار و ٢٤٣ سووری و لوبنانی گەیشتوونەتە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

بەڕێوەبەری هەرێم ئەم زانیاریانەی لەسەر ئەو بابەتە بڵاوکردەوە:

پیاوان: ٥٦١٧ کەس

ژنان: ٥٣٠٤ کەس

منداڵ: ٥٢٨٩ کەس

لوبنانی: ٣٣ کەس

تەرم: ١١کەس

 

هەروەها ئاماژەی بەوەشکردووە، گەڕاوەکانیان دەچنە ماڵەکانیان لەگەڵ کەسوکاریان دەمێننەوە، ئەو  کەسانەی کەسوکاریان لە هەرێمدا نییە، خۆبەڕێوەبەری ناوەندیان بۆ ئامادە دەکات.

 

نوێنەری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی لوبنان و دەزگای نەورۆزی کولتووری  و کۆمەڵایەتی، ئاسانکاری بۆ گەڕانەوەی ئەو سوورییانە دەکەن کە هەموو ڕۆژێک دەیانەوێت بگەڕێنەوە ناوچەکە.

 

نوێنەری خۆبەڕێوەبەری ئاماژەی بەوەشکرد، بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان کارئاسانی بۆ کاری لۆجستی و کارگێڕی دەکەن و لەڕێگەی دامودەزگاکانی خۆبەڕێوەبەری لە هەرێمەوە پاڵپشتی پێویست پێشکەش دەکەن.

 

لە ئەنجامی شەڕی نێوان ئیسرائیل و حزبوڵا، دەیان هەزار سووری کە بە مەبەستی کار یان لە سەرەتای شەڕ و پێکدادانەکانی سوریا چوونەتە لوبنان، دەگەڕێنەوە وڵاتەکەیان.

 

نوێنەری خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیکی لوبنان لە ٢٤ی ئەیلوولدا لیژنەیەکی بۆ بەڕێوەبردنی کاروباری ئاوارەکانی سووریای لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دامەزراند.

 

چادرەکانی فریاگوزاری دانران

لە شاری چل ئاغای کانتۆنی جزیرە، مانگی سووری کورد بە هاوکاری ئەو لیژنەیەی ئەنجومەنی شار دایمەزراندبوو، چادرێکیان بۆ کۆکردنەوەی هاوکارییەکان کردەوە، چادرەکە لە پارکی شارەوانی لە ناوەڕاستی شارەکە داندراوە، بە وتەی بەرپرسان لە کاتژمێر ٠٩:٠٠ تا ١٧:٠٠ هاوکاری دابەش دەکرێت.

 

لە شاری تل براک بە هەمان مەبەست چادرێک داندراوە، ئەم لە کاتێکدایە چادری کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ پێشوازیکردن و پشتگیریکردنی ئەو کەسانەی لە لوبنانەوە دێن لە سەرجەم ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دادەنرێت.