١٥ـەمین ساڵیادی شۆڕشگێڕ ڤیان جاف
لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی یادی ١٥ ساڵەی چالاکییە گیانبازی ڤیان جاف کرایەوە.
ناوەندی هەواڵ
لە گردی سەیوانی شاری سلێمانی بە مەراسیمێک ١٥ـەمین ساڵیادی چالاکی گیانبازی تێکۆشەری گەلی کورد ڤیان جاف کرایەوە، لە مەراسیمەکەدا ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، تەڤگەری ئازادی، بەرەی دیموکراسی گەل، کۆمەڵگەی ژنانی ئازادی ڕۆژهەڵاتی کوردستان - کژار، پارتی یەکێتی دیموکراتی-پادێ و کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان لە باشوری کوردستان، بەشدار بوون، تاجە گوڵینەی ڕێز و وەفا لەسەر مەزاری تێکۆشەر ڤیان جاف دانرا و بەڵێن درا درێژە بە پەیام و ڕیبازەکەی ئەو تێکۆشەرە بدەن.
هەر لە مەراسیمەکەدا ژیاننامەی ڤیان جاف و بەشێک لە نامەکانی بۆ ئامادە بووان خوێندرایەوە، هەروەها وتاری ڕێکخراوی ژنانی ئازادی کوردستان، ڕێکخراوی نوێگەر، کۆمیتەی خانەوادەی شەهیدان و کژارەوە پێشکەشکران.
ڤیان جاف ناسراو بە لەیلا والی حسێن،لە هەشتەمین ساڵیادی پیلانگێڕیی نێودەوڵەتی سەر ڕێبەری گەلی کورد بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان، لە شەوی ٢ی شوبات لە ناوچەی هەفتانین بە دروشمی "سەرلەنوێ واتادان بە وتەکانمان" لە چالاکییەکی گیانبازیدا ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، بەم چالاکییە تێکۆشەر ڤیان جاف خۆیکردە مەشخەڵێک بۆ ڕووناک کردنەوەی ڕێگای رزگاری کوردستان وئازادی ژنان.
ت.پ