١٢ ڕێکخراو دژی کوشتنی ژنان و ڕووداوەکەی هەولێر هاتنە دەنگ
١٢ ڕێکخراو لە باشووری کوردستان ڕایانگەیاند، نابێت هیچ ژنێك له ژیانێکی پڕ لە بەكارهێنانی توندوتیژی و مەترسی كوشتندا بژی، ژنان لەهەر پێگەیەکدا بن رووبەڕووی توندوتیژی و کوشتن دەبنەوە.

ناوەندی هەواڵ
١٢ ڕێکخراوی ژنان و کۆمەڵگەی مەدەنی دژ بە کوشتنی ژنان و دكتۆر سەنا و سێ ئەندامی دیكەی خێزانەکەی لە لایەن هاوژینەکەیەوە ڕاگەیەندراوێکی هابەشیان بڵاوکردەوەو تێیدا هاتووە: نابێت هیچ ژنێك له ژیانێكدا بێت، كه له‌نێو مه‌ترسی توندوتیژی یان كوشتن بێت، هاوسه‌رگیری زۆره‌ملێ و زۆرلێكردن و دانانی كۆت و به‌ند له‌سه‌ر مافی ژن، له جۆره جیاوازه‌كانی توندوتیژین و رێگه بۆ تاوانی قێزه‌وه‌ن خۆش ده‌كه‌ن.
ئاماژە بەوەشکراوە، ئه‌و كاره‌ساته وهبیرهێنهوهیهكه، كه ده‌كرێت توندوتیژی به‌رۆكی هه‌ر كه‌سێك بگرێت، سەرباری ئاستی خوێندن، پیشه و پێگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی یان ئایین، بەجۆرێك توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی هیچ سنوورێكی نییه.
دەشڵێن، داوای هێنانەدی دادپه‌روه‌ریی دەکەین و پێویستە بكوژانی ژنان بە یاسا مامەڵەیان لەگەڵ بكرێت، چونكە به‌هێزكردنی پاراستنه یاساییه‌كان و جێبه‌جێكردنیان له سیسته‌می دادوه‌ریی گشتی گرنگە.
لە کۆتایی بەیاننامەکەدا باس لەوەشکراوە، دەبێت میدیاکان ڕووماڵكردنێكی به‌رپرسانه بکەن، كه ئیدانه‌ی توندوتیژی له‌سه‌ر بنه‌مای جۆری كۆمه‌ڵایه‌تی بكەن و ئه‌نجامده‌رانی توندوتیژی به به‌رپرسیار دابنێن له به‌رده‌م یاسادا و توندوتیژی ئاسایی نه‌كرێته‌وه، نابێت هیچ ده‌زگایه‌كی میدیایی بوار به بكوژێك بدات به‌رگری له تاوانه‌كانی خۆی بكات یان پاساویان بۆ بێنێته‌وه.
ئەو ڕێكخراوانە بریتین لە، رێكخراوی سیید، رێكخراوی ئاسوده بۆ به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی دژی ژنان، رێكخراوی ئێمه بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، رێكخراوی ئاماژه بۆ گه‌شه‌پێدانی مرۆیی، رێكخراوی مه‌سه‌له (المسله) بۆ په‌ره‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان، یه‌كێتی ژنانی كوردستان، یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، رێكخراوی ئینما بۆ په‌ره‌پێدانی مرۆیی، رێكخراوی موڤسهنتهر بۆ پرسه‌كانی مافی مرۆڤ، رێكخراوی تواناسازی ئافره‌ت، سه‌نته‌ری میترۆ بۆ ئازادیی رۆژنامه‌گه‌ری و تۆڕی هاوپه‌یمانی ١٩ بۆ ئازادیی راده‌ربڕین.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە شەوی ١٣ ئاداری ئەمساڵدا پیاوێک کە پزیشکە ڕۆشتە سه‌ر ماڵی باوکی هاوژینکەی و ته‌قه‌ی له هاوژینەکەی، خوشكی هاوژینەکەی، دایک و باوکی هاوژینەکەی کرد و سه‌رجه‌میانی كوشت، هاوكات دوو منداڵی خۆشی برینداركرد، دواتر دەستگیر کرا.