"١٠%ی ژنانی بێکار لە ناوچە بوومەلەرزەلێدراوەکانن"

لە ڕاپۆرتێکدا ئاماژە بەوەکراوە، دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە باکووری کوردستان و تورکیا، ژمارەی ژنانی بێکار زیادی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ژووری پزیشکی ئەنقەرە "ATO" ئەو ڕاپۆرتەی بڵاوکردەوە کە دوای بوومەلەرزەکەی ٦ی شوبات لە هەرێمەکە سەبارەت بە تەندروستی و سەلامەتی کرێکاران ئامادەکراوە.

 

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەکردووە، دامەزراندنی ژنان لە ناوچەکانی بوومەلەرزەدا هەلومەرجی تەندروستی بۆ کرێکاران و خەڵک لە شارەکان، بینای ئابووری و دیمۆگرافیک، خزمەتگوزاری تەندروستی و داتای کار، کەمیکردووە.

 

لە ڕاپۆرتەکەدا هاتووە:

بەگوێرەی ئامارەکانی ساڵی ٢٠٢١، ٣.٨ ملیۆن کەس لە ناوچەی کارەسات لە ١١ پارێزگادا کار دەکەن و ڕێژەی هەلی کار لە هەرێمەکەدا ١٣.٣%ە.

 

٢.٣ ملیۆن کرێکار تۆمارکراون و ١.٥ ملیۆنیش تۆمارنەکراون. ڕێژەی بێکاری لە هەرێمی کوردستان ٣٩%یە.

 

* ساڵانە لە ٦٩ پارێزگادا هەلی کار لە کەمبوونەوەدایە، بەتایبەتی لە ٧ پارێزگای ناوچەی کارەساتدا، بەڵام ژمارەی کرێکارانی ژن لە ئاستی گشتیدا لە کەمبوونەوەدایە.

 

* هاتای یەکێکە لەو پارێزگایانەی کە ژمارەی ژنانی کرێکار بە ڕێژەی ١٧ هەزارو ٨٨٩ کەمی کردووە. دوای هاتای، لمەرەش دێت کە ١١ هەزارو ١٩٢ە، هەروەها مەڵاتیا ٨ هەزارو ٥٥١ ژنە.

 

لە تورکیا لە ساڵی ٢٠٢١دا، کۆی گشتی ڕێژەی بێکاری ژنان ١.٥ ملیۆن کەس بوو، کە ١٠%یان زیاتر ١٤١ هەزار ژنی بێکار بوون کە لە ناوچەی بوومەلەرزەکەدا دەژیان.

 

* لە ماوەی کانوونی دووەم تا ئابی ٢٠٢٣، ١١ پارێزگا لە ناوچەی بوومەلەرزەکە بە ڕێژەی ٢٤% زیادی کردووە بە بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی ڕابردووتر.

 

*گەورەترین زیان بە کارگە پیشەسازییەکان گەیشتووە لەلایەن هێزی کار، بەشێک لە هێزی کار زیانی بەرکەوتووە، هێزی کار بەهۆی زیانی دارایی و هۆکاری دەروونییەوە بۆ پارێزگا سەلامەتەکان کۆچیان کردووە.