شایەتحاڵەکان لە کرماشانەوە بێڕێزی و توندوتیژی لە شەقامەکان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا بەڵگە دەکەن

گێڕانەوەی هاوڵاتییان لە کرماشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس لە پەرەسەندنی بڵاوبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان و زیادبوونی حاڵەتەکانی ڕفتاری ڕوخێنەر، توندوتیژی و بێڕێزی لە شەقامەکان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا دەکەن.

سارا پورخەزری

 

کرماشان ـ گێڕانەوەی هاوڵاتییان لە شاری کرماشان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان باس لە پەرەسەندنی بڵاوبوونەوەی هێزە ئەمنییەکان و زیادبوونی حاڵەتەکانی ڕفتاری ڕوخێنەر، توندوتیژی و بێڕێزی لە شەقامەکان و ناوەندەکانی دەستبەسەرکردندا دەکەن و بەپێی شایەتحاڵی دانیشتووان، ترس و نیگەرانی بووەتە بەشێک لە ژیانی ڕۆژانەی هاوڵاتییان.

 

ژنێکی گەنج وتی: بێ ئەوەی ئاگام لە خۆم بێت، حیجابەکەم بەرەو پێش دەكێشم و جەستەم کۆدەکەمەوە کاتێک بەو ڕێگایەدا تێدەپەڕم، هەندێک جار لێدانی دڵم ئەوەندە خێرا دەبێت کە هەناسەدان بۆم قورس دەبێت و لە هەموو ساتێکدا چاوەڕوانم کە کەسێک هێرشم بۆ بهێنێت.

 

ئەم پێناسەیە ڕەنگە لە سەرەتادا وەک باسکردنی تێپەڕبوون بە ڕێگایەکی زۆر مەترسیدار دەركەوێت، بەڵام لە ڕاستیدا تێپەڕبوونی ژنێکی گەنجە بە تەنها لەبەردەم ژمارەیەک لە هێزەکانی پۆلیس دەردەخات؛ ئامادەبوونێک کە بۆ ئەو بووەتە سەرچاوەی تۆقین و نیگەرانی.

 

لە ماوەی ڕابردوودا، بڵاوبوونەوەی چڕی هێزە سەربازی و ئەمنییەکان لە شەقام و چوارڕێیانەکانی کرماشاندا، لە پرۆسەکەدا لەبری بەهێزکردنی هەستی ئارامی، بووەتە هۆی زیادبوونی هەستی ترس و نیگەرانی لە نێوان هاوڵاتییاندا، وەک چۆن ڕاپۆرتە خۆجێییەکان و شایەتحاڵەکان ئاماژەی بۆ دەکەن کە هاوڵاتییان ڕووبەڕووی ڕاگرتن، لێکۆڵینەوە، ڕفتاری نەگونجاو و بێڕێزی دەبنەوە، ئەمەش وایکردووە ترس ببێتە بەشێک لە ئەزموونی ژیانی ڕۆژانە لە شوێنە گشتییەکاندا.

 

ترس و خووگرتن بە نیگەرانی لە شەقامەکاندا

(ی. ق) کە ڕووبەڕووی بێڕێزی و توندوتیژی بووەتەوە لەلایەن ئەم هێزانەوە، ەتی: کاتژمێر نزیکەی ١١ی شەو بوو کە پۆلیس ڕایگرتم، سەرەتا کەرەستەکانمیان پشکنی، پاشان ڕەخنەیان لەو پینە و لەزگانە گرت کە لەسەر ماتۆرسکلسەکەم و جلوبەرگەکانم هەبوون، کاتێک لەگەڵیاندا کەوتمە گفتوگۆوە، یەکێک لە ئەندامەکانیانە کراسەکەی دڕاندم، پاشان دەستیان کرد بە لێدانم، دوای ئەوە یەکێکیان وتی کە دەبێت قسە بە دایک و خوشکەکەم بدەیت ئەگەر بتەوێت ڕێگەت بدەین بڕۆیت، لە کاتێکدا خۆیان قسەی ناشرین و نەگونجاویان ئاراستەی دایکم دەکرد، زۆر تووڕە بووم و کەوتمە ناو پێکدادانێکی نوێوە لەگەڵیاندا و لە کۆتاییدا، دواى لێدان و تێکشکاندنی ماتۆرسکلەکەم، ڕێگەیان پێدام بڕۆم.

 

لە درێژەی مانگەکانی ڕابردوودا، دەسەڵاتدارانی ئێران سەرکوتکردن، دەستبەسەرکردن، لەسێدارەدان و بەکارهێنانی توندوتیژییان بە ناوی سیاسەتێکدا چڕکردووەتەوە کە ئامانج لێی ترساندنی هاوڵاتییان و بەرزکردنەوەی تێچووی ناڕەزایەتی و ئۆپۆزیسیۆن و چەسپاندنی دەسەڵاتە لە ڕێگەی تۆقاندن و بێدەنگکردنی دەنگە ناڕازییەکانەوە.

 

"پێیان وتین: ئێستا باجی دەدەیت"

(سەمیرا. ق)ی تەمەن ٢٠ ساڵ کە بۆ ماوەیەکی کورت دەستبەسەر کرابوو، وتی : لە دەوروبەری مەیدانی موسەدق، چەند ژنێکی حیجابپۆش کە کار بۆ دەزگا ئەمنییەکان دەکەن، ڕێگەیان لێ گرتم و ڕەخنەیان لە پانتۆڵەکەم گرت، کاتێک لەگەڵیاندا کەوتمە گفتوگۆوە، ڕایانکێشام بۆ ناوەندێکی دەستبەسەرکردن، لەوێدا ژمارەیەک لە ئەندامەکان دەستیان کرد بە بێڕێزیکردن بە من، یەکێکیان وتی: تۆ پێش دەستبەسەرکردنت سەرکێشیت دەکرد، ئێستاش باجەکەی دەدەیت؛ پاشان بڕێک ئاوییان کردە سەر پانتۆڵەکەم، دەستیان کرد بە وێنەگرتنم، لە کاتێکدا پێمەخەن و گاڵتەیان پێ دەکرد و دەیانوت: سێر بکەن، لە ترسی زۆردا خۆی پیس کردووە.

 

کاتێک بێڕێزێ دەبێتە ئامرازێک بۆ سەرکوتکردن

بچووککردنەوەی دەستبەسەرکراوان و ڕفتارکردن لەگەڵیاندا بە شێوازی نەگونجاو و نامرۆڤانە مێژوویەکی درێژی لە کۆماری ئیسلامیدا هەیە، زۆر جار گرێدراوی هەڕەشە، تۆقاندن و فشاری دەروونی بووە، بەڵام ئەم ڕەفتارانە لە مانگەکانی ڕابردوودا زۆر ڕوونتر و ئازایانەتر بوونەتەوە و  بێڕێزی ئاشکرا نەک تەنها بۆ بێڕێزیکردن بە دەستبەسەرکراوەکە بەکار دەهرێت، بەڵکو بۆ بڵاوکردنەوەی ترس لە کۆمەڵگەدا و پیشاندانی هێز و دەربازبوون لە سزا بەکاردێت.

 

هێزە ئەمنییەکان کە خۆیان بە سەروو یاسا دەزانن

(فەریدە. د) کە ڕاپۆرتێکی لەسەر ئەم بابەتە ئامادە کردووە و زانیاری زیاتری هەی لەبەردەستدا، وتی: ڕەنگە لە ڕابردوودا هەندێک سنووردارکردنی کەم هەبووبێت لەسەر شێوازی ڕفتاری هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ دەستبەسەرکراواندا، بەڵام لە ساڵانی ڕابردوودا، بەتایبەت دوای ڕووداوەکانی مانگی کانوونی دووەم، کردارییەن هەر ئەندامێک بووەتە بڕیاردەر و جێبەجێکاری سزا، وەک ئەوەی دەسەڵاتی تەواویان پێدرا بێت بۆ دەستبەسەرکردنی هەر کەسێک کە بە گونجاوی دەزانن، بێڕێزیکردن پێی و خستنەبەر جۆرەها ئازاری دەروونی، جەستەیی و سێکسی، تەنانەت لە یەکێک لەو حاڵەتانەی کە من دەزانم، کچێک کە لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا دەستبەسەر کرابوو، ڕووبەڕووی زنجیرەیەک بێڕێزی بە ڕەگەز سێکسی بووەوە، ناچار کرا بە ئەنجامدانی کاری کەمکەرەوە، پێش ئەوەی هێزە ئەمنییەکان قژی ببڕن.

 

ئەم شایەتحاڵانە وێنەیەکی نیگەرانکەر سەبارەت بە پەرەسەندنی دیاردەکانی نایاسایی و توندوتیژی لە کاتی دەستبەسەرکردندا دەکێشن، کە تێیدا سنوورە یاسایی و مرۆییەکان پاشەکشە دەکەن، بێڕێزیکردن و تێکشکاندنی باری دەروونی دەستبەسەرکراوان و تەنانەت ئەو هاوڵاتییانەی کە بە ڕێگاکەدا تێدەپەڕن، دەبنە بەشێک لە میکانیزمەکانی سەرکوتکردن و بەکاربردنی دەسەڵات.