"کەیسی مەریەم کەیسی هەموو ژنانە"

چالاکوانان و داکۆکیکارانی مافی ژنانی عێراق ڕایانگەیاندووە کە بزوتنەوە فێمینیستیەکان بەدواداچوون بۆ کەیسی مەریەم ئەلڕیکابی دەکەن و بێدەنگ نابن ئەگەر یاسا سزای تاوانبارەکە ئاسان بکات.

 

غوفران ئەل-ڕادی

بەغدا-  کەیسی مەریەم ئەلڕیکابی کە بووە بە یەکێک لە پرسە سەرەکییەکانی ڕای گشتی بەدواداچوونی بۆ کراوە و داکۆکیکارانی مافەکانی ژنان داوای قورسترین سزا دەکەن بۆ دادگاییکردنی تۆمەتباران، ژنێکی گەنجی تەمەن ٢٠ ساڵی عێراقی بەناوی مەریەم ئەلڕیکابی لەگەڵ دایک و باوکی لە تەلەڤزیۆن دەرکەوت و باس لە تاوانی سوتانی بە تێزاب "ئەسیدی سولفۆریک" کرد کە شەش مانگ بەر لە ئێستا لەلایەن تاوانبارێکەوە ئەنجام دراوە کە چەند جارێک هەوڵی داوە هاوسەرگیری لەگەڵ ئەو ژنە گەنجە بکات و مەریەم ڕەتیکردووەتەوە، ئەو ڕووداوە دڕندانەیە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا ناڕەزایی بەدوای خۆیدا هیناو چەند ڕۆژێک دواتر لە تویتەردا "ژیانی دۆتمیر مەریەم ڕزگار بکەن" بڵاوکرایەوە، بەدەر لەوەی داوای زسادانی تاوانبار کراداوای هاوکاریش کرا بۆ جێبەجێکردنی نەشتەرگەری پلاستیک و گێڕانەوەی ڕوخساری مەریەم وەک پێشوو.

 

سەرچاوەیەکی ئەمنی تایبەت بەئاژانسی نوژنها ڕایگەیاند کە دۆسیەی مەریەم بایەخێکی ئەمنی زۆری پێدراوەو لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن لەکۆکردنەوەی بەڵگەنامەکان بۆ ئاشکراکردنی ئەنجامدەرەکە. سەرچاوەکە، وتیشی: "کامێراکان ناسنامەی ئەنجامدەرەکەیان ئاشکرا نەکردووە، چونکە دەمامکدار بووە بەڵام وردەکاریی هەیە لەسەر هەڵسوکەوت و هەنگاوەکانی تاوانبارەکە کە هاوشێوەی ئەو کەسەیە کە مەریەم و خێزانەکەی سکاڵایان لەسەر تۆمارکردووە".

هاوکات سەرچاوەکە ڕایگەیاندووە کە تۆمەتبارەکە دانی بە هەڕەشەکردن لە کوشتنی مەریەم ناوە، بەڵام دانی بەم تاوانەدا نەناوە.

 

"مەریەم پێویستی بە پشتگیری هەیە"

کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی عێراق لەبەیاننامەیەکدا ئیدانەی هەموو شێوازەکانی توندوتیژی دژ بەژنان لەعیراق دەکات ئیسرا تاریق، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی ڕۆژنامەنووسانی ژنانی عێراق بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند، کە پێویستە هێرشەکەی سەر مەریەم ڕوون بکرێتەوە و وتی: "مەریەم پێویستی بە پشتیوانی دەروونی و مەعنەوی هەیە بۆ بەهێزکردنی سووربوونی لە ژیاندا، هەروەها یارمەتی دارایی بۆ چاککردنەوەی تایبەتمەندییەکانی بە نەشتەرگەری"، ئیسرا تاریق جەختیشیکردەوە کە پێویستە توندترین سزا بەسەر تۆمەتباردا بسەپێنرێت بۆ ئەوەی ببێتە تۆڵەی هەرکەسێک کە توندوتیژی دەکات و تاوانبارە.

 

ئاشکراشیکرد کە ئامادەکاری بۆ هەنگاوێک دەکرێت بۆ پشتیوانیکردن لە مەریەم کە داوای ئاشکراکردنی کەیسی تاوان و سزای تاوانکاری دەکات.

 

"ژنان ڕووبەڕووی هەموو جۆرە توندوتیژیێک دەبنەوە"

هەروەها چالاکوان یاسەمین محەمەد سەعید، ئاماژەی بەوەدا کە هەموو شێوازەکانی توندوتیژی دژ بە ژنان دەچەسپێت و بەردەوامیشی دا و وتی: "لە چوارچێوەی یاسایەکی لاوازدا توندوتیژی زارەکی و سێکسی و جەستەیی و دەروونی بەرامبەر بە ژنان دەکرێت" و ئاماژەی بەوەشکرد کە پێویستە ژنان لەسەر داوای خۆیان مافی هاوسەرگیرییان هەبێت نەک هەرکاتێک وەڵامی داواکاریی هاوسەرگیرییان نەداتەوە ڕووبەڕووی هەڕەشە و توندوتیژی ببنەوە.

 

یاسەمین جەختی لەوە کردەوە کە بزووتنەوەکانی ژنان لە عێراق بەدواداچوون بۆ کەیسی مەریەم دەکەن و بێدەنگ نابن ئەگەر تاوانبارەکە بێ سزا بمێنێتەوە.