کارەساتی دەستگیرکراوەکانی سوەیدا بە مانگرتن لە خواردنی کراوە خراپتر دەبێت

دڵەڕاوکێ لە شاری سوەیدای سووریا زیاتر دەبێت، ڕفاندنەکان دووبارە دەبنەوەو دەستگیرکراوەکان بەردەوامن لە مانگرتن لە خواردن، کە داواکارییەکانی گەلان و مافەکانی مرۆڤ بۆ ئاشکراکردنی چارەنووسی بێسەروشوێنەکان و کۆتاییهێنان بەو ناڕوونییە چەند مانگە بەردەوامە.

ڕۆشێل جونیور

 

سوەیدا- لەگەڵ چڕبوونەوەی کاردانەوەکان لە دەوری پرسی دەستبەسەرکراوان و ئەوانەی بە زۆر لە سوەیدا بێسەروشوێنن، گرژیەکان لەنێو دانیشتووانی وڵاتەکەدا بەرز دەبێتەوە دوای ڕاگەیاندنی مانگرتنی کراوە لە خواردنی دەستگیرکراوەکان بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەردەوامی دەستبەسەرکردنیان.

 

بە سەدان دانیشتووی سوەیدا تا ئێستاش بە زۆر بێسەروشوێنکراون لەلایەن حکومەتی کاتی سووریاوە، بە تەواوەتی ڕێوشوێنە یاساییەکانیان نەماوە و زۆرێکیان مافی بەرگری یان ئامادەبوونیان لە دادگا ڕەتکردووەتەوە.

 

شایەتحاڵی خێزانەکان و چالاکوانانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکات، کە ژمارەیەکی زۆر لەو گەنجانە بەبێ هیچ پاساوێکی یاسایی لە زیندانی ناوەندیی عەدرا ڕاگیراون و هەندێکی دیکەشیان لە هەلومەرجی جیاوازدا دوای ئەو کۆمەڵکوژییانەی کە لەو شارەدا ڕوویدا دەستگیرکراون.

 

لە پێکهاتێکی بەرچاودا، خێزانی دەستبەسەرکراوان ڕایانگەیاند، کە کوڕەکانیان لە ناو زیندانی عەدرا بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین بە بەردەوامی دەستبەسەرکردنی ئارەزوومەندانەیان دەستیان بە مانگرتنێکی لە خواردن کردووە، یەکێک لە دەستگیرکراوەکان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ هاووژینەکەیدا ئەمەی پشتڕاستکردەوە و وتی: ئێمە بیست گەنجی سوەیداین و وازمان لە خواردن هێناوە... یان لێرە دەمرین یان ئازاد دەکرێین، ئەم لێدوانە ڕەنگدانەوەی قووڵایی بێ هیواییە کە دەستگیرکراوەکان دوای چەند مانگێک چاوەڕوانی بەبێ هیچ تیشکێکی هیوا پێی گەیشتوون.

 

ترس و نەبوونی و چاوەڕوانی بێکۆتایی

لە چاوپێکەوتنێکدا، بۆ ئاژانسەکەمان، یوسرا ئەبو راید، دایکی دەستگیرکراو جابر ناسر نەعیم، دووپاتکردەوە، کە دوایین پەیوەندی تەلەفۆنی لەگەڵ کوڕەکەی لە ٢٧ی ئایاردا بووە، لەو پەیوەندییەدا پێی وتووە کە دەستگیرکراوەکانی خەڵکی سوەیدا کە لە زیندانی عەدرا ڕاگیراون، دەستیان بە مانگرتنێکی کراوە کردووە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەردەوامیی دەستبەسەرکردنیان بەبێ ڕوونکردنەوە و دادگاییکردن لەبەردەم هیچ دادگا و دادوەرێکدا، ئەمەش پێشێلکردنی ئاشکرایە بۆ مافە سەرەتاییەکانیان، هەروەها کوڕەکەی لە یەکەمی تشرینی دووەم لەکاتی گەڕانەوەی لە دیمەشقەوە لە خاڵێکی ئەمنی دەستگیرکراوە، سەرەڕای ئەوەی ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەکی یاسایی و ئەمنی نەبووەتەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە، سەرەڕای هەوڵەکانی بۆ ماوەی دوو مانگ هیچ زانیارییەکی لەبارەیەوە پێنەگەیشتووە، پێش ئەوەی دواجار لە ڕێگەی لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوورەوە بزانێت کە لە زیندانی عەدرا ڕاگیراوە و پەیوەندی لەگەڵیدا سنووردارە بە یەک پەیوەندی لە هەر بیست ڕۆژێکدا.

 

ئەو قۆناغە بە سەختترین قۆناغی ژیانی خۆی پێناسە دەکات، هەست بە بۆشایییەکی قووڵ دەکات لە ماڵەکەیدا، کاتێک ئەو ڕۆژانەی بیردێتەوە کە لە تەنیشتی وەستابوو و بارگرانییەکانی هەموو خێزانەکەی لە شان گرتبوو، وتی: دەخەوم و لە خەو هەڵدەستم و نەمدەزانی کوڕەکەم لە ژیاندایە یان نا... ئازارەکە هەموو ساتێک دڵم پارچە پارچە دەکرد، کوڕەکەی کە خوێندکاری ئەندازیارییە و بێ باوکە، تاکە دابینکەری ئەو خێزانە بووە، هەروەها دەستگیرکردنیشی بەهۆی ناسنامەی ئایینییەوە بووە، خێزانەکەی خستۆتە حاڵەتێکی ترس و دڵەڕاوکێی بەردەوامەوە.

 

هاوسۆزی خۆی لەگەڵ هەموو ئەو دایکانە دەربڕی کە چاوەڕوانی هەواڵی کوڕە دەستبەسەرکراوەکانیانن، جەختی لەوە کردەوە، کە ئازارەکانیان هاوبەشە و سەبریان لەگەڵ تێپەڕبوونی هەر ڕۆژێکدا قورستر دەبێت بەبێ ئەوەی ئاگاداری چارەنووسی کوڕەکانیان بن، داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد کوڕە دەستبەسەرکراوەکانیان ئازاد بکەن.

 

"کچەکەم لەدایک بووە بەبێ ئەوەی باوکی بزانێت چۆنە"

یاسمین فلحوت باسی لەوەکرد کە هاوژینە دەستبەسەرکراوەکەی لە ٢٧ی مانگی ڕابردوو لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پێی ڕاگەیاندووە، کە خۆی و ٢٠ دەستگیرکراوی دیکە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، دەنگی بە شێوەیەکی نائاسایی لاواز بووە و لە دوای دەستگیرکردنیەوە نەخراوەتە بەردەم هیچ دادگایەک.

 

ڕوونیشیکردەوە، هاوژینەکەی لەکاتی  حەوت مانگ دووگیانیدا دەستگیرکراوە، هەروەها کچەکەیان ئێستا تەمەنی سێ مانگە بەبێ ئەوەی هەرگیز بینیبێتی، خەونی ئەوەی بینی کچەکەی لەباوەش بگرێت، بەڵام هێشتا نازانێت کچەکەی چۆنە... دڵم بۆ ئەو و بۆ منداڵەکانمان ئازاری هەیە.

 

دووپاتی کردەوە، هاوژینەکەی بە بێ باوک گەورە بووە، ترسی ئەوەی هەیە منداڵەکانیشی هەمان شت ئەزموون بکەن، وتی: نامەوێت منداڵەکانم وەک ئەو بەبێ باوک گەورە بن... نامەوێت لە خێزانەکەماندا دووبارە بێتەوە.

 

هیچ تۆمەتێکی ڕوون نییە

تانا فەرەج، خوشکی دەستبەسەرکراو ماهر فەرەج وتی: براکەی لە ١٥ی تەمووزەوە بێسەروشوێنە، خێزانەکە بەدوای گواستنەوەدا دەگەڕێن بۆ ئەوەی ناوچەکە بەجێبهێڵن، براکەی ئۆتۆمبێلێکی لە شارۆچکەکەوە هێناوە بۆ ئەوەی یارمەتیان بدات، بەڵام سەری سوڕما لە بینینی خاڵێکی پشکنینی ئاسایشی گشتی لە نزیک بارەگای پۆلیسی سەربازی، توشی ڕووداوێک بووە، بریندارە و دواتر گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەیەکی شاری دەرعا پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ زیندانی عەدرا.

 

بە وتەی ئەو، چەند کەسێک خێزانەکەیان ئاگادارکردووەتەوە کە لە زینداندایە، بەڵام تا ئێستاش هەموو پەیوەندییەکیان لەگەڵدا ڕەتدەکرێتەوە یان زانیاری فەرمی لەبارەی تەندروستی و باری یاساییەوە، هەروەها یازدە مانگ بەسەر دیارنەمانی ئەودا ئازارەکانی خێزانەکەی زیاتر کردووە و پرسیاری ئەوەی کردووە کە بۆچی سەرەڕای ئەوەی هیچ تاوانێکی نەکردووە، بەردەوام لە دەستبەسەرکردندایە، ئەگەر بە ڕوونی تۆمەتبار بکرایە یان دادگاییکردنی دادپەروەرانە، خێزانەکە هەر ڕێکارێکی یاسایییان قبوڵ دەکرد.

 

تانا فەرەج بانگەوازی لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و بەتایبەت لیژنەی نێودەوڵەتیی خاچی سوور کرد کە دەستوەردان بکەن بۆ دیاریکردنی چارەنووسی دەستگیرکراوەکان و دەستەبەرکردنی مافە سەرەتاییەکانیان، ئاماژەی بەوەشکرد کە دەستگیرکردن لە بازگەکان هێشتا بەردەوامە.

 

"بچووکترین منداڵی لەدایک بووە کە لە دەستبەسەرکردندا بووە"

غادە غەزبان، دایکی دەستگیرکراو عومران غەزبان، باس لەوە دەکات، کە کوڕەکەی زیاتر لە نۆ مانگە دەستبەسەرکراوە دوای ئەوەی لە خاڵێکی پشکنینی سەر بە حکومەتی کاتی سووریا دوای ڕووداوەکانی مانگی تەمووزی ٢٠٢٥ دەستگیرکراوە، وتی: خێزانەکە چوار مانگی تەواویان بەسەربردووە بەبێ هیچ زانیارییەک لەسەر شوێنی، سەرەڕای هەوڵە دووبارەکانیان بۆ لێپرسینەوە لێی.

 

ئاماژە بەوە دەکات، کە دواتر توانیویەتی پەیوەندی پێوە بکات، ئەویش پێی وتووە کە لە زیندانی عەدرا ڕاگیراوە، هەروەها باوکی سێ منداڵە، لەگەڵ ئەوەشدا، باوکی لە کاتی زیندانیدا گیانی لەدەستداوە، لەکاتێکدا بچووکترین منداڵی لەدایک بووە لە دەستبەسەریدا بووە.

 

جەختی کەوەش کردەوە، کوڕەکەی لە دوایین پەیوەندی تەلەفۆنیدا دەنگی ماندوو بووە و پێی وتووە کە دەستگیرکراوەکان دەستیان بە مانگرتن لە خواردن و ئاو کردووە بۆ ناڕەزایەتی دەربڕین لە بەردەوامی دەستبەسەرکردنیان بەبێ ئەوەی بخرێنە بەردەم دادوەر یان ئاگاداربکرێنەوە لەو تۆمەتانەی کە ئاراستەیان کراوە، نەوەکانی ڕۆژانە پرسیار لەبارەی باوکیان دەکەن، لەکاتێکدا خێزانەکە لە ترسدا دەژین لەبەرامبەر دۆخی تەندروستی و مرۆیی دەستگیرکراوەکان، داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان و ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات بەپەلە دەستوەردان بکەن.

 

"باری تەندروستی بەرگەی نەبوونی دەرمان و چاودێری پزیشکی ناگرێت”

سەبارەت بە حەلوە مەحەیتاوی، هاوژینی ئەندازیاری کشتوکاڵی بەزۆر بێسەروشوێنکراو سەلاح عەفیف وتی: هاوژینەکەی لە ماڵەکەی خۆیدا ماوەتەوە بۆ پاراستنی موڵک و ماڵیی پێش ئەوەی حکومەتی کاتی سووریا دەستگیری بکەن بەهۆی باوەڕەکەی کە دەرووزییە، بەبێ ئەوەی هیچ پاساوێکی یاسایی هەبێت.

 

ڕوونیشیکردەوە، تائێستا خێزانەکە هیچ زانیارییەکی فەرمییان لەبارەی شوێنی ئەو کەسەوە پێنەگەیشتووە، دوایین جاریش گوێیان لێبووە کاتێک لە مانگی شوباتی ڕابردوودا کۆمەڵێک دەستگیرکراو ئازاد کران، هەندێک لەوانەی ئازادکراون پشتڕاستیان کردەوە کە لە زیندانی عەدرا بینیویانە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هاوژینەکەی زیاتر لە ١٢ ساڵ خەباتی بۆ ئازادی لە دژی دەسەڵاتی پێشوو بەسەربردووە و هەرگیز لایەنگری ئەو ئازادییە نەبووە و پرسیاری ئەوەی کردووە کە ئەو چ تاوانێکی ئەنجامداوە و چ تۆمەتێکی خراوەتە پاڵ.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە هەموو دەستگیرکراوەکانی زیندانی عەدرا بە هاوژینە نەخۆشەکەیەوە دەستیان بە مانگرتن لە خواردن کردووە، هەروەها باری تەندروستی بەرگەی نەبوونی دەرمان و چاودێری پزیشکی ناگرێت، داوای کرد حکومەتی کاتی سووریا دەستبەجێ شوێنیی ئاشکرا بکات و داوای لە ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان و دەوڵەتان کرد بەپەلە دەستوەردان بکەن بۆ ڕزگارکردنی گیانی دەستگیرکراوەکان، هەروەها وتی: کاتەکە تەواو دەبێت.

 

ڕێکخراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ لە چەند مانگی ڕابردوودا حاڵەتەکانی دەستگیرکردنی ئارەزوومەندانەیان بەڵگەداریان کردووە لەو ناوچانەی کە لەلایەن جیهادییەکانی هوتەشەوە کۆنترۆڵکراون، بەتایبەتی لە دیمەشق و گوندەکانی، ڕاپۆرتەکانی مافی مرۆڤ ئاماژە بەوە دەکەن، کە دەستگیرکراوەکان سەردانی بەردەوام و دەستڕاگەیشتن بە ڕاوێژکاری یاسایییان نییە و هەندێکیان لە کاتی لێکۆڵینەوەدا مامەڵەی خراپیان لەگەڵ کراوە.

 

چالاکوانانی شاری سوەیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی هەڵمەتەکانیان دەستپێکرد و داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکانیان کرد و جەختیان لەوە کردەوە، کە بەردەوامی دەستبەسەرکردنیان هەڕەشە لە ژیانیان دەکات، بەتایبەتی دوای ئەوەی مانگرتن لە خواردن دەستیپێکردووە.