ڕازیە جەربی: ئامانجمان ئەوەیە کە تونس وڵاتێکی دیموکراسی بێت

لەگەڵ نزیکبوونەوەی هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی کۆماری تونس، ڕازیە جەربی جەختی لەوە کردەوە، دەبێت گوێ لە بۆچوونی کاندیدەکان بگرن و بزانن هەڵوێستەکانیان، بەرنامە و پڕۆژەکانیان چییە، بۆ بونیادنانی وڵاتێکی دیموکراسی بۆ هەردوو ڕەگەز.

نەزیهە بوسەعیدی

 

تونس- بارودۆخی سیاسی ژنانی تونس تا ئێستاش وەک ئەوەی هیوای بۆ دەخوازرا لە ئاست خواست و پێگە و دەستکەوتەکانیان نییە، ئەوەی بەدەستی هێنا گرنگیدان نەبوو کە لە کاروباری گشتی و سیاسیدا نیشانی دا، وەک چۆن لە سەرەتای شۆڕشی ژنانی تونسەوە لە هەموو قۆناغەکاندا دەنگی خۆی بەخشی.

 

 سەبارەت بە ڕۆڵی یەکێتی نیشتمانیی ژنانی تونس له هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، ڕازیە جەربی، سەرۆکی یەکێتییەکە ئاماژەی بەوەکرد، یەکێتییەکە کاردەکات بۆ بەهێزکردنی ئابوری و یاسایی ژنان بۆ بونیادنانی خۆیان، ژنان ئەگەر شوێنی خۆیان نەگرن و دەنگیان نەبێت، ناتوانن خۆیان بونیاد بنین و بەرگری لە مافەکانیان بکەن و هەڵوێستێک لەم کۆمەڵگەیەدا وەربگرن.

 

وتیشی: یەکێتییەکە لە ئێستادا ماندوو بووە و بەهۆی کێشەی ڕۆژانەوە بەستراوەتەوە و منیش وەک سەرۆکی ڕێکخراوێک لە دۆخێکی کۆیلەکردندا دەژیم، پرسیاری ئەوەی کرد، لە ژێر ڕۆشنایی ئەم دۆخە خراپەییەکێتی، ئایا حکومەت چاوی لە داهاتووە بۆ ئەوەی بزانێت یەکێتییەکە دەتوانێت چ ڕۆڵێک بگێڕێت، وەک لە سەردەمی ترۆیکا و قۆناغی ٢٥ی تەمموزدا؟.

 

"هیچ ژنێکی نەناسراو نەیتوانیوە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید بکات"

سەبارەت بە ئامادەنەبوونی ژنان لە بەشداریکردن لە هەڵبژاردنەکاندا، ئاماژەی بەوەدا کە هیچ ژنێکی نەناسراو نەیتوانیوە خۆی بۆ هەڵبژاردنەکان کاندید بکات، پرسیاری ئەوەی کرد، ئایا تونس هیچ ژنێکی تێدانییە کعە توانای سەرۆکایەتیکردنی حکومەتەکەی هەبێت؟ بۆچی ناهێڵین ژنێک سەرکردایەتیمان بکات؟ بۆچی ژنان خۆیان بۆ پۆستەکان کاندید ناکەن؟.

 

"حکومەت دەبێت باوەڕی بە مافەکانی ژنان هەبێت"

جەختیشی لەوە کردەوە، حکومەت دەبێت باوەڕی بە مافەکانی ژنان هەبێت، باوەڕی بە فێمینیزم هەبێت، پاڵنەرێک بێت بۆ ئۆرگانەکانی بۆ ئەوەی ژنان لە هەموو ئەنجومەنەکاندا هەبن بۆ گرنگیدان بە پرسەکانی یەکسانی و دادپەروەری و بابەتی بەشداریکردن، بەڵام لەم ساڵانەی دواییدا ئەم ڕۆڵەی نەگێڕاوە، و ژنانی دەسەڵاتدار پێیان باشە خۆیان لە بەشداریکردن دوور بخەنەوە چونکە لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا هەموو ژنێک کە خۆی بۆ پۆستەکەی کاندید کردبوو، سەیری نەدەکرا، بەرنامەکەی لەبەرچاو نەدەگیرا.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا ڕازیە جەربی وتی: پێویستمان بە کەسانێکە کە مافەکانی ژنان مسۆگەر بکەن، هەموو ئامارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە ژنان زیاتر ڕووبەڕووی توندوتیژی و کوشتن دەبنەوە، هەروەها بارگرانی خێزان و کار هەڵدەگرن، کاتێ دەچنە سەر کار، پیاوەکە پیاوسالاری و دەسەڵاتی خۆی بەسەریاندا بەکاردەهێنێت و کاتێک بێدەنگییان دەشکێنن، دەردەکرێن.