دەریا فەتاح: دەبێت پیش پرۆسەی هاوسەرگیری لە گرێبەستدا مافەکانی ژنان دیاری کرابێت
لەکاتی بوونی گرفتی هاوسەرگیری و جیابوونەوە، ئەو ژنانەشی کە خاوەن کارو داهاتی خۆیانن بەهۆی نەبوونی هۆشیاری دەربارەی مافەکانیان رووبەرووی بێ داهاتی دەبنەوە، پارێزەر دەریا فەتاح دەڵێت: دەبێت پیش پرۆسەی هاوسەرگیری لە گرێبەستدا مافەکانی ژنان دیاری کرابێت.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە-ژنان بەگشتی مافی پشکێکی دادپەروەرانەیان هەیە لە موڵک و ماڵی هاوسەرگیری (زۆرجار ٥٠/٥٠)، نەفەقە و پارەی منداڵ، لەگەڵ موڵک و ماڵی هاوسەرگیری بە شێوەیەکی گشتی وەک سەروەت و سامانێک پێناسە دەکرێت کە لە کاتی هاوسەرگیریدا بەدەستیان هێناوە. هەروەها ژنان دەتوانن موڵک و ماڵی کەسی کە هێنراونەتە ناو هاوسەرگیرییەوە بهێڵنەوە و بەشێک لە سەروەت و سامانی خانەنشینی وەربگرن، لەگەڵ یەکلاکردنەوەکان بە ئامانجی دابینکردنی ئاستێکی ژیانی بەراوردکاری.
بەزۆری ژنان مافی پشکی ئەو سەروەت و سامانەیان هەیە کە لە ڕێگەی هەوڵی هەریەک لە هاوسەرەکانیانەوە بەدەستیان هێناوە، لەوانە ماڵ و پاشەکەوت و وەبەرهێنان، لەوانەیە نەفەقە دابین بکرێت، بە تایبەت ئەگەر ژنەکە خاوەن ماڵ بووبێت یان داهاتێکی کەمتر بووبێت، بۆ یارمەتیدانی پاراستنی ئاستی ژیانی گونجاو، ژنان مافی ئەوەیان هەیە کە موڵکی کەسی خۆیان بپارێزن و زۆرجار ئەو دیاری یان زێڕینگەرییانەی کە لە کاتی هاوسەرگیریدا پێیان دراوە، وەریبگرنەوە.
ژمارەیەکی زۆر لە ژنان کە خاوەن داهاتی خۆیانن، بەڵام بەهۆی ئەوەی هۆشیاری تەواویان نییە مافی ئەوەیان نییە لەکاتی بوونی کێشە لەگەڵ هاوژینەکانیان داوای مافەکانیان بکەن و لە داهات و دارایی لەکاتی جیابوونەوە بێبەش دەبن.
"لە یاسای باری کەسی عێراقی و هەرێمی کوردستان مافی یەکسان نییە"
دەریا فەتاح، پارێزەر سەبارەت بە وەی کەئایا ژنان چۆن بتوانن داوای مافەکانی خۆیان بکەن یان لەکاتی هاوسەرگیری مافەکانیان لە گرێبەتسی هاوسەرگیری بپارێزن قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: زۆر جار لە دادگاکان ڕووبەرووی ئەو جۆرە کەیسانە دەبینەوە کە دوو هاوژین دوای تەمەنێک لە هاوسەرگیری دەگەنە قۆناغی جیابوونەوەم ژنەکە بەدەست بەتاڵ لێی دەرەچێت، ئێمە لێرەدا تەنها مافی ژنان ناپاریزین بەلکو مافی ژنان و پیاوان لەم کەیسانەدا دەبێت پاریزراو بن و پێویستە ژنان هۆشیار بن کاتێک یاسای باری کەسێتی جێبەجێ دەکەن، ئێرە وەکو ئەوروپا نییە چونکە لە ئەوروپا بە پەنجا بە پەنجا ئەو مولک و سامانەی کەلەماوەی ژیانیان دابینیان کردووە دابەش دەکرێت، بەلام لە شێوەی هاوبەش و بەیکسانی دابەش دەبێت، بەڵام یاسای باری کەسێتی عێراقی وانییەو ئەگەر لەکاتی پەیوەندی هاوژینی عیراق و هەرێم وانیەو سەربەخۆ بریار دەدرێت و جێبەجێ دەکرێت.
"دەبێت پیش پرۆسەی هاوسەرگیری لە گرێبەستدا مافەکانی ژنان دیاری کرابێت"
پارێزەر دەریا فەتاح ئاماژەی بەوەشکرد، ژن چەن خاوەنی داهاتی سەربەخۆ بێت لەمافەکەی بێبەش دەبێت و ئەگەر لە گریبەستی هاوسەرگیری ئاماژەی بەوە نەدابێت کە لەگەل هاوژینەکەی مولک و مال بەهاوبەش کردووەم دەبێت ژنان و پیاوان بلێن هاوبەشم لەو سامانەی کە هەمانە، پیشتر هۆشیاری نەبووە ئیستا هۆشیاری هەیەو ئەو مولک و مالەی کەهەیە لە گرێبەستی هاوسەری بنووسریتم ئەمە نیشانەی نەبوونی متمانە نییە بەڵکو نیشانەی هەبوونی مافە ژنە لای پیاو پاراستنیەتی) وە هەروەها دەبێت ئاگادار بن کە بە سۆزو عاتیفە بریار نەدات بۆنموونە ئەو ژنانەی خاوەن مووچەن یان میراتی بۆ بەجێماوەو بە سۆز بڕیار دەدات بە ناوی پیاوەوە، لەم کاتەدا دەبێت ژنان ٥٠ بە ٥٠ بکەن، هەروەها بۆ چارەسەر دەبێت لە گرێبەستی هاوسەرگیری هەموو شتێک ئاماژەی پێبدرێتو واتە ئەوەی کە هەیەو هاوژینان دەبن بە هاوبەش، دەبێت رەزامەندی هەردوولا لە گرێبەستی هاوسەرگیری ئاماژەی پێبدرێت، ئەگەر نەبوو پێویستە شایەدحال لە نێوانیاندا هەبێت لە کەسوکار تا ماف بگەڕێتەوە، هەرچەند قورسە چونکە مال و موڵک بەناوی یەک کەسەو ژنان لە مافەکانی خۆیان ئاگادار نین.
"دەبێت ئەرک و ماف تێکەڵ نەکرێت"
لە کۆتایی قسەکانیدا پاریزەر دەریا فەتاح وتی: ئەو کچ و کوڕانەی کە ئێستا هاوسەرگیری دەکەن پێویستە لەگەل ئەوەی ژیانی هاوبەش و سۆزو خۆشەویستیە دەبێت ژیانی دارایی هاوبەش بێت و گرنگە هەقی یەکتر نەخۆن، لە کاتی کڕینی مولک و ماڵ و لە کاتی هەبوونی مولک لە دائیرەکانی تاپۆ و بکرێن بەناوی یەکترەوە بۆ ئەوەی هیچکامیان دەست بەتاڵ نەبن، کۆمەلگەش زولم لە ژنان دەکەن و لە کاتی جیابوونەوە زولم لە ژن دەکرێت، پێویستە کۆمەلگە هۆشیار بێت سەبارەت بە ژنان ولە ئەرک و مافدا پێویستە هۆشیار بن.