"دەبێت ژنان لەو توندوتیژییە بپارێزرێن کە بەهۆی شەڕەوە زیاتر دەبێت"

مەها مەعوز، چالاکوانی مافی مرۆڤ و بەرپرسی دەزگای ئاسایشی مرۆڤایەتی سەرنجی بۆ دۆخی ژنان لە یەمەن ڕاکێشا و وتی: لەگەڵ قوڵبوونەوەی شەڕ لە ناوچەکە، هێرشەکان بۆ سەر ژنان لە زیادبووندایە و ڕایگەیاند کە پێویستە ژنان لە بەرامبەر ئەمە بپارێزرێن.

هالە حاشدی

 

یەمەن- هێشتا هەندێک داب و نەریتی نەرێنی باو هەن کە بەشدارن لە زیادبوونی ڕێژەی توندوتیژی، بەڵام ئومێد هەیە بۆ گۆڕینی ئەو داب و نەریتە لەگەڵ زیادبوونی هۆشیاری لە بابەتەکانی پەیوەست بە ژنان و گرنگیدان بە مافەکانیان و پشتیوانی بۆڕووبەڕووبوونەوەی توندوتیژییەکان، هەروەها خەباتی ژنان بۆ گۆڕینی ئەو توندوتیژیانە، لەگەڵ زیادبوونی زانیاری لە بواری کەیسی ژنان و گرنگیدان بە مافەکانیان.

 

مەها مەعوز، چالاکوانی مافی مرۆڤ و بەرپرسی دامەزراوەی وجوود بۆ ئاسایشی مرۆیی، سەرەتا بەهۆی ئەو پەروەردانەی کە بەدەستی هێناوە لەگەڵ ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی دەستیپێکرد، لەوێدا تایبەتمەند بوو لە داکۆکیکردن لە مافەکانی مرۆڤ و پرسی مافەکانی ژنان ماوەیەکی زۆری بەسەربردووە بۆ لێکۆڵینەوە لەڕۆڵی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی لە هێنانەدی گۆڕانکاریدا.

 

ئاماژەی بەوەکرد، بیرۆکەی دامەزراندنی دامەزراوەی وجوود بۆ ئاسایشی مرۆیی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٢، بۆ بەدەستهێنانی کاریگەرییەکی قووڵ لەسەر کۆمەڵگە، کە بتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر کاربکەن، چونکە دامەزراوەکە کاری لەسەر هاوسەنگییەکی کەڵەکەبووی ئەزموون لە کاری مەدەنیدا کردووە، بە گرنگیدان بە ئەو توندوتیژیانەی کەڕووبەڕووی ژنان دەبنەوە.

 

ڕوونیشیکردەوە کە ژنان ڕووبەڕووی توندوتیژی زیاتر دەبنەوە لە ئەنجامی تێکچوونی بارودۆخی کۆمەڵایەتی کە هاوکاتە لەگەڵ دۆخی بەردەوامی شەڕ و کەڵەکەبوونی قەیرانەکان، ئەم هەلومەرجانە کۆمەڵگەی بەڕووی گۆڕانکارییە کولتوورییە نەرێنییەکان کردووەتەوە ئەمەش سنووردارکردنی مافەکانی ژنان زیاتر دەکات.

 

"فەزای ئەلیکترۆنی کولتووری پیاوانی تاکڕەو بەهێز دەکات"

ئاماژەی بەوەشکرد، فەزای ئەلیکترۆنی بەیەکێک لەو پلاتفۆرمانە دادەنرێت کە کولتووری پیاوانی تاکڕەو بەهێز دەکات، ئەمەش بەشدارە لە بڵاوکردنەوەی چەشنە کۆنەپەرستانە نەرێنییەکان سەبارەت بە ژنان، ئەم ئامڕازانە هەندێک جار بۆ سەرکوتکردنی چالاکیی ژنان و ڕۆڵی چالاکانەی لە کۆمەڵگەدا بەکاردەهێنرێن، هەرچەندە توانیویانە ڕۆڵێکی کاریگەر و پەسەندکراوی کۆمەڵایەتی بەدەستبهێنن، لە ئەنجامدا ململانێ لە نێوان ئەو کەسانەی کە پشتیوانی ئەو گۆڕانکارییانە دەکەن و ئەو هێزانەی دژایەتیان دەکەن، زیاتر دەبێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هێزە دژبەرەکان، لەناویاندا هەندێک گروپی ئایینی توندڕەو، گوتارێکی ڕوون و ڕاستەوخۆ دەگرنەبەر کە پێچەوانەی مافەکانی ژنانە وەک ئەوەی ئایینی ئیسلامی دانیان پێدا ناوە، ئەوان دژایەتی چالاکیی ئەو ڕێکخراوانە دەکەن کە هەوڵی بەرەوپێشبردنی مافەکانی ژنان دەدەن، بە لەبەرچاوگرتنی ئەوەی کە ئەمە لەگەڵ بیری نەریتی و کولتووری باودا ناکۆکە.

 

ژینگەی ئێستای توندوتیژی و هەڵاواردن دژی ژنان

مەها مەعوز ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆ لە ژینگەیەکی بەپیتدا دەژین و توندوتیژی ڕەگەزی زیادی کردووە، بەتایبەتی توندوتیژی دژی ژنان لە شوێنی کار و گشتی، بۆیە دەبینن کە گرنگی دابینکردنی پاراستنی پێویست وەک وەڵامێک بۆ ئەم ڕەفتارانە بوونی نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ژینگەیەی ئێستا بوارێکی فراوانی بۆ هەموو جۆرەکانی توندوتیژی و هەڵاواردن کردووەتەوە، وتی: ئێمەڕووبەڕووی لێپرسینەوە نابین بۆ لێپێچینەوە لە ئەنجامدەرانی ئەو کردەوانە، ئەمەش دەبێتە هۆی نەبوونی پاراستن بۆ ژنان لە شوێنی کاردا.

 

گرنگی پشتیوانی و داکۆکیکردن بۆ ژنان

ئاماژەی بە گرنگی چالاکیی بەکۆمەڵ وەک ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی کرد، نەک تەنها ئەو ڕێکخراوانەی کە ژنان سەرکردایەتی دەکەن، بەڵکو ئەوانەشی کە ئەو پیاوانەی داکۆکی لە مافەکانی ژنان دەکەن بەشداری تێدا دەکەن، وتی: بەردەوام داوای پاراستنی ژنان لە توندوتیژی دەکەین، هەروەها گرنگییەکەی چاودێریکردن و بەڵگەنامەکردن بۆڕۆڵی کاریگەریان لە تیشک خستنە سەر پێشێلکارییەکانی مافەکانی ژنان.

 

"داب و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان هێشتا ژنان کۆنتڕۆڵ دەکەن"

مەها مەعوز وتیشی: داب و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان هێشتا ژنان کۆنتڕۆڵ دەکەن، بەڵام لەژێر ڕۆشنایی ئەو ئازارانەی کە لە هەلومەرجە سەختەکەیدا تووشی دەبن، نامێنن، ڕووبەڕووی چەندین پێشێلکاری دەبنەوە، بەتایبەتی لە حاڵەتی ژنانی ئاوارە و ڕزگاربوواندا، ئەمەش تیشک دەخاتە سەر گرنگی پاڵپشتیکردنی ژنانی کرێکار کە خەبات بۆ مافەکانیان دەکەن، بۆیە پێویستییەکی بەپەلە هەیە بۆ زیندووکردنەوەی لایەنە ئەرێنییەکانی داب و نەریتی کە پێگەی ژن لە کۆمەڵگەدا بەرز دەکەنەوە.