ئاشلی بارتی ئەمساڵ پێنجەمین نازناوی خۆی بردەوە

ئاشلی بارتی یاریزانی ژمارە یەکی ئوسترالیا، ئەمساڵ پێنجەمین نازناوی خۆی بردەوە دوای ڕکابەری کردن لە پاڵەوانیەتی تێنسی سینسیناتی.

ناوەندی هەواڵ

 

یاریزانی ژمارە یەکی ئوسترالیا، ئاشلی بارتی یەکەم نازناوی سینسیناتی بەدەستهێنا بەبردنەوەی لە بیل تایتمانی سویسری کە پلەی ٧٦ هەمینی جیهانی هەیە، پاڵەوانیەتییەکە بۆ ئاشلی پێشکەوتنی بەرچاوی هەیە بۆ گەیشتن بە سیانزەهەمین نازناوی خۆی لە یارییە جیهانییەکان، بەمەش بووە خاەونی پێنجەمین نازناو لەم ساڵدا.

 

ئاشلی لە مانگی تەمموزی ڕابردوو نازناوی گراند ئەسلم، ویمبلدۆن، شتوتگارت و میامی بەدەستهێنا، لە ئێستادا ئاشلی ئامادەکاری دەکات بۆ پاڵەوانییەتی گراندسلامی ئەمریکا کە لە کۆتایی مانگەوە دەست پێدەکات، ئاشلیش لە نێو کاریگەرترین بەشداربووانی پاڵەوانیەتیەکە دایە کە پێشبینی دەکرێت نازناوەکە بەدەستبهێنێت.

 

ت.پ