یاریزانی تێنسی میسری مایەر شەریف بۆ ئۆڵۆمپیاد ئامادەیە

یاریزانی تێنسی میسری مایەر شەریف دوای سەرکەوتنی دوێنێی لە فەرەنسا بەرامبەر یاریزانی ڕووسی ئۆکسانا سێلیکمێتێڤا، ئامادەیە بەشداریی لە ئۆڵۆمپیاددا بکات.

قاهیرە

 

یاریزانی تینسی میسری مایەر شەریف ئاستەنگییەکی گەورەی بەردەمی تێپەڕاند و خۆی گەیاندە چارەکی کۆتایی، ئەو دەستکەوتەی هیچ یاریزانیکی میسری بەدەستی نەهێنابوو، مایەر توانی بەدەستیبهێنێت.

 

دوێنێ لە فەرەنسا بەرامبەر یاریزانی ڕوسی ئۆکسانا سێلیکمێتێڤا سەرکەوتنی بەدەستهێنا، مایەر شەریف لە ئێستادا خۆی ئامادە دەکات بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی ئۆڵۆمپییاتی تۆکیۆ و بەم سەرکەوتنەش لەسەر ئاستی ژنانی یاریزانانی تێنس، گەیشتە پلەی ١١٧ی جیهان.

 

مایەر شەریفی تەمەن ٢٥ ساڵ، تا ئێستا لە پاڵەوانێتی چامپیۆنسی ژناندا سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێناوە.

 

ت.پ