ڕەوعە تلیلی ڕیکۆردێکی لە یارییەکانی پارا ئۆڵۆمپیادی جیهانی شکاند

یاریزانی بە ڕەگەز تونسی ڕەوعە تلیلی توانی لە یاریەکانی هاوینەی تۆکیۆی ژاپۆن ڕیکۆردنی جیهانی بشکێنێت و مەدالیای زێڕ لە یارییەکانی پارا ئۆڵۆمپیاددا بەدەستبهێنێت. ناوەندی هەواڵ

یاریزانی بە ڕەگەز تونسی ڕەوعە تلیلی توانی لە یارییە هاوینەکانی تۆکیۆیی ژاپۆن ڕیکۆردنی جیهانی بشکێنێت و مەدالیای زێڕ لە یارییەکانی پارا ئۆڵۆمپیاددا بەدەستبهێنێت.

ناوەندی هەواڵ

 

ڕەوعە تلیلی، یاریزانی تەمەن ٣٢ساڵە، بە تۆمارکردنی هەڵدانێک بە ١٠.٥٥ مەتر توانی تۆماری جیهانی لە یارییەکانی پارا ئۆڵۆمپیاددا بشکێنێت.

ئەمڕۆ ڕەوعە تلیلی تونسی توانی ڕیکۆرکردی جیهانی بشکێنێت و مەدالیای زێر بەدەست بهێنێت، ئەمەش دەبێتە هەشتەم مەدالیای ئەو یاریزانە، کە شەشیان مەدالیای زێڕن.

 

یاریەکانی پارا ئۆڵۆمپیاد بە دووەم گەورەترین یارییەکان دادەنرێت، کە کەسانی خاوەن پێویستی تایبەت بە پلەی جیاواز بەشداری تێدادەکەن، یارییەکانی پارا ئۆڵۆمیاد لە تۆکیۆ لە ڕۆژی ٢٤ ئەم مانگەوە دەستی پێکردووە و تا ٥ی ئەیلول بەردەوام دەبێت.