شاکاری لە گەورەترین پێشبڕکێ بووە براوەی مەدالیای زێڕ

شاکاری یاریزانێکی ئەمریکیەو لە گەورەترین پێشبڕکێی ڕاکردن کە هاوکات بو لەگەڵ کۆچیی دوایی داییکیدا، توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت

شاکاری یاریزانێکی ئەمریکیە و لە گەورەترین پێشبڕکێی ڕاکردندا کە هاوکات بوو لەگەڵ کۆچی دوایی دایکیدا، توانی سەرکەوتن بەدەست بهێنێت. 

ناوەندی هەواڵ

 

شاکاری ڕیتچاردسۆن لە گەورەترین پێشبڕکێی ئۆڵۆمپیادی تۆکیۆ بەشداری کرد و لە ماوەی ١٠ خولەک و ٨٦ چرکەدا توانی ١٠٠ مەتر ڕاکردن تەواو بکات، بووە براوەی مەدالیای زێڕ.

شاکاری لە چاوپێکەوتنێکدا وتی: "ئەو پێشبڕکێیە لە کاتێکدایە کە هەواڵی کۆچی دوایی دایکیان پێداوە" و لە تویتێکیشدا نوسیویەتی: "من مرۆڤم، ئێمە مرۆڤین، دەکرێت بارودۆخمان باش بێت و خراپیش بێت".

 

شاکاری لە ٢٥ی ئاداری ٢٠٠٠ لەدایکبووە، بەهۆی بردنەوەی لەم پێشبڕکێیەدا بووە یەکەمین ژنی ئەمریکی لە دوای گەیل دیڤێرس کە لە ساڵی ١٩٩٦ بە ڕاکردنی ١٠٠ مەتری لە ماوەی ١٠ خولەک و ٧٦ چرکە توانیبووی ببێتە براوەی ئۆڵۆمپیک.