پاڵەوانێتی كاراتی كچان لە هۆڵی داخراوی یاریگای زانكۆی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت
نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵەبجە و بەسەرپەرشتی یەكێتی كاراتی هەڵەبجە بە بەشداري يانەكانی سیروان، سلێمانی، بیارە، هەڵەبجە خورماڵ و چەمچەماڵ كرایەوە.
هەڵەبجە
نوێنەرایەتی لیژنەی ئۆڵۆمپی هەڵەبجە و بەسەرپەرشتی یەكێتی كاراتی هەڵەبجە بە بەشداري يانەكانی سیروان، سلێمانی، بیارە، هەڵەبجە خورماڵ و چەمچەماڵ كرایەوەو پاڵەوانێتی كاراتی كچان لە هۆڵی داخراوی یاریگای زانكۆی هەڵەبجە بەڕێوەدەچێت.
وەفا نەقشبەندی، ڕاهینەر لە یانەی پێشمەرگە وتی :خۆشبەختانە کچان لە هەموو ئاستەکان بەشداریان کردووە، ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ کوڕان ئەم پاڵەوانێتییەی کردووە بەهۆی کەمی کچانەوە، بەڵام ئیستا ژمارەی کچان زۆر بووەو ژمارەیەکی زۆرکچان هاتنە پێشەوەو چاوەڕوان دەکریت ئاستی زۆر باش بەدەستبهینێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وا بڕیارە سالانی دواتر زیارتر برەوی پێبدەن و پێویستە یاریزاننان زیاتر ڕاهێنان بکەن و بۆ ئەوەی پالەوانیتی تەنها لە ناوخۆ نەبن بەڵکو بەشداری پالەوانیەتیەکان بکەن.
بڕیارە دوایی کۆتایی هاتنی پاڵەوانێتییەکە خەلاتەکان بەسەر یەکەمەکاندا دابەش بکرێت.