نادیە نادیم لە ئەفغانستانەوە بۆ ستار لە دوو گۆڵیدا

نادیه‌ نادیم كچێكی ئه‌فغانیه‌ لە ٢ی کانوونی دووەمی ١٩٨٨ لەدایکبووە، كه‌ منداڵ بوو باوكی به‌ ده‌ستی بزوتنه‌وه‌ی ئیسلامی تاڵیبان كوژرا، له‌ ته‌مه‌نی یازده‌ ساڵیدا توانی له‌ لۆریه‌كدا خۆی بشارێته‌وه‌ و ڕابكات بۆ دانیمارك و مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرێت.

ناوەندی هەواڵ

 

 

لە ساڵی ٢٠٠٩ بەشداری لە تیمی دوو گۆڵیدا کردووە و پێی وابووە کە لە ڕێگەی وەرزشەوە منداڵانی کۆچبەر تێکەڵ بە کۆمەڵگە دەبن و هاوکارییەکی باشە بۆ ئەوان.

 

لەو کاتەوە تا ئه‌مڕۆ خاوه‌نی ٩٨ یاری نێوده‌وڵه‌تییه‌ وه‌ك یاریزانێکی دانیمارك و تا ئێستا زیاتر له‌ ٢٠٠ گۆڵی تۆمار كردووه‌ له‌ یاریه‌كاندا.

 

له‌ هه‌مان كاتدا خوێندکاری كۆتا قۆناغی كۆلێجی پزیشكییه‌ و ده‌بێته‌ پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی، نادیە به‌ یانزه‌ زمان قسه‌ ده‌كات و له‌ لیستی فۆربس دایه‌ كه‌ تایبه‌ته‌ به‌ به‌هێزترین ژنه‌كانی جیهان.

 

ت.پ