هەڵمەتی "پاسکیلێکم دەوێت" لە ڕۆژئاوای کوردستان چاوەڕێی پشتیوانییە
دوای تێپەڕینی پێنج ساڵ بەسەر دامەزراندنی یەکەمین تیپی پاسکیلسواری ژنان، هەڵمەتی "پاسکیلێکم دەوێت" تا ئێستا پاڵپشتی لەلایەن کۆمەڵەکانی وەرزش و ژنانی ڕۆژئاوای کوردستان وەرنەگرتووە و چاوەڕێی هاوکاری و پشتیوانییە.
قامیشلۆ
هەڵمەتی "پاسکیلێکم دەوێت" یەکەم گروپی پاسکیلسواری ژنانە کە لە مانگی کانوونی دووەمی ساڵی ٢٠٢١ لە قامیشلۆ دامەزرا، هەڵمەتەکە سەرنجی میدیای کوردی و عەرەبی و تەنانەت جیهانیشی بۆ لای خۆی ڕاکێشا و هانی زۆرێک لە منداڵانی کچدا دەست بە پاسکیلسواری بکەن.
مەدیا خانیم، دامەزرێنەر و وەرزشوان، ئەم هەڵمەتە دەیتوانی لە ماوەی پێنج ساڵدا تێڕوانینی کۆمەڵایەتی بۆ بەشداریکردنی ژنان لە پاسکیلسواریدا بگۆڕێت.
بەڵام بەهۆی نەبوونی پاڵپشتی و پشتیوانی کۆمەڵەکانی وەرزش و ژنان، هەڵمەتەکە نەیتوانی زیاتر گەشە بکات، نە نەیتوانی منداڵانی کچی زیاتر بۆ گروپەکە وەربگرێت، نەشی نەیتوانی پاسکیل بکڕێت.
تا ئێستا مەدیا خۆی پاسکیلەکان چاک دەکاتەوە و هەوڵ دەدات بەردەوام بێت لە هەڵمەتەکە، تەنانەت بە سەرچاوەیەکی زۆر کەمیشەوە، بۆ ئەوەی منداڵانی کچ لە لێخوڕینی پاسکیل بێبەش نەبن.
مەدیا خانیم، بە وردی باسی لە هەڵمەتەکە کرد بۆ ئاژانسەکەمان.
ئەو ژینگەپارێزە بوو بە هەڤاڵی ژنان لەسەر شەقامەکان، تەنانەت بۆ بازاڕەکانیش
مەدیا خانم سەرەتا هۆکاری دامەزراندنی گروپی پاسکیلسواری منداڵانی کچیان بەم شێوەیە خستەڕوو وتی: دواجار کە پاسکیلم لێخوڕی، تەمەنم ٨ ساڵ بوو، لە تەمەنی ٢٨ ساڵیدا بەهێزتر گەڕامەوە بۆ پاسکیلسواری و گروپێکی کچانم پێکهێنا، هۆکاری دامەزراندنی گروپەکە خۆشەویستی منداڵیم بوو بۆ پاسکیلسواری، بێگومان ئەمەش لە سەختی گواستنەوەشەوە سەرچاوە دەگرێت، چاوەڕوانی زۆر لە سواربوونی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەکان، بۆیە بیرم لەوە کردەوە کە چۆن بتوانم کێشە و سەختییەکانی گواستنەوە چارەسەر بکەم، سەرەتا بۆ خۆم و دواتر بۆ منداڵنی کچ، جگە لە پاسکیلەکە، کە دۆستی ژینگەیە، هیچ بژاردەیەکی تری گونجاوم نەبینی، لە ماڵەوە بۆ کار و شەقام و بازاڕەکان پاسکیلم بەکارهێناوە، هەروەها گروپێکی پاسکیلسواریم بە تەنها بۆ منداڵانی کچ و ژنان دامەزراند.
"دروستکردنی ڕێگایەک بۆ خۆم لەسەر شەقامەکان کە پیاوان بە ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیل ڕێگایان دەگرت"

مەدیا خانیم باسی لە ئاستی هۆشیاری و تێڕوانین بۆ کۆمەڵگە و قبوڵکردنی بۆ منداڵانی کچ و ژنانی پاسکیلسواری کرد، وتی: کاتێک دەستمان پێکرد، کۆمەڵگە هەرگیز قبوڵی نەدەکرد ژنان پاسکیل سواری بکەن، ئەوان لەسەر شەقامەکان قسەی ناشرینیان پێ دەوتین، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیدا زۆر هێرشیان دەکردە سەرمان، هەروەها بە نەرێنی لە هەڵمەتەکە نزیکبوونەوە، کاتێک لە شەقامدا پاسکیلمان لێدەخوڕی، ئۆتۆمبێل و ماتۆڕسکیلەکان پاڵیان پێدەناین بۆ بەردەمیان، ناڕەزایی پیاوان و کۆمەڵگە گەیشتە ئاستی مەترسی جەستەیی بۆ ئێمەی ژنان، کە ئەوەش مەترسی توندوتیژی دەروونی تێپەڕاند، تێگەیشتم کە مەترسی گەورەتر لە پێشە بۆ من و ژنان، بەڵام ئەمە نەبووە هۆی ئەوەی هەنگاوێک بۆ دواوە بچم، بەپێچەوانەوە وتم دەبێت تێڕوانینی کۆمەڵگە و پیاو بگۆڕین، بەو پێیەی زیان بە کۆمەڵگە و سروشت ناگەیەنین، کارێکی باش بۆ خۆمان و هەموو ژنان دەکەین، بەڵام ئێستا ڕێگەیەکمان بۆ خۆمان دروست کردووە کە پاسکیل وەک ئامرازێکی گواستنەوە بەکاربهێنین و ماتۆڕسکیلیش بەردەستە.
دەرفەتێکی نایاب بۆ منداڵانی کچ
مەدیا خانیم وتی: مایەی شانازییە بۆ من کە زیاتر لە ١٠٠ کچم فێری پاسکیلسواری کردووە و دەچنە خوێندنگەکانیان، خوێندن وەردەگرن و تەنانەت یارمەتی دایکەکانیان دەدەن کە بەو پاسکیلانە بچنە بازاڕەکان، ئەمەش دەرفەتێکی زۆر باشە بۆ ئەو منداڵە کچانە، ئەوان لە بەکارهێنانی تەلەفۆن و دانیشتن لە قاوەخانەکان دووردەکەونەوە و فێری جۆرێکی باشی وەرزشکردن دەبن.
ڕەخنەیەک لە گپڕەپانی وەرزشی ڕۆژئاوی کوردستان
مەدیا خانیم ڕەخنەی لە نەبوونی گروپی پاسکیلسواری ژنان و گەنجان لە بواری وەرزشی ڕۆژئاوای کوردستان گرت و خواستی خۆی بۆ گروپەکە دەربڕی کە یەکەمین پێشەنگی ئەم ساتەوەختە بێت و وتی: دەمەوێت پاسکیل لە شارەکانماندا زیاتر باو بێت، هەرچەندە ناتوانین بە پاسکیل بچین بۆ هەموو شوێنێک، بەڵام هێشتا دەتوانین لەناو شاردا بەکاریان بهێنین، چونکە، پێش هەموو شتێک سوودی بۆ تەندروستی جەستەیی و دەروونی مرۆڤەکان هەیە، هەروەها سوودی بۆ ژینگەکەمان هەیە، چونکە دوکەڵی نییە و بێ دەنگە، هەر بۆیە دەمانەوێت پێشەنگ بین لە گەشەپێدانی گروپی پاسکیلسواریمان.
بەشێک لە داواکارییە سەرەکییەکانی گروپی پاسکیلسواری لە لیژنەی لاوان و وەرزش
مەدیا خانیم کە تەنها پێنج ساڵ لەمەوبەر هەڵمەتی پاسکیل سواری درووستکردووە، ئێستا زیاتر لە سەد کچ و ژنی فێرکردووە و گروپەکەی کە زیاتر لە ٣٠ ژن پێکهاتووە، ڕۆژ بە ڕۆژ گەشە دەکات، وتی: یاریگاکەمان زۆر خراپە، منداڵانی سکیل سواری دەکەون، ئێمە دەمانەوێت دامەزراوە وەرزشییەکان گۆڕەپانی یاریگاکە دروست بکەن، داواکارییەکی دیکەمان تەرخانکردنی گۆڕەپانی مەشق و ڕاهێنانە بۆ گروپەکەمان، چونکە یاریگاکە زۆر قەرەباڵغە، گروپەکانی زۆرێک لە وەرزشەکان و ئەو کەسانەی وەرزش دەکەن هەموویان پێکەوەن، ئەمەش سەختییەکی بۆ گروپەکەمان دروستکرد، بەو پێیەی منداڵانی کچ و ژنانی تازە فێربوون ناتوانن مەشقەکانیان بە باشی لەناو خەڵکدا بکەن، گروپەکەمان لە منداڵانی کچی تەمەن ٨ بۆ ژنانی تەمەن٥٠ ساڵی تێدایە، نەک هەر کورد و عەرەب و ئەرمەنی و سریانیش لە گروپەکەماندا بەشدارن.
گروپەکە بێ پشتیوانییە و هەنگاوی بچووک دەنێت
مەدیا خانیم سەرنجی بۆ ئەو هاوکارییانە ڕاکێشا کە گروپەکەی وەریگرتووە و باسی لە پێویستییەکانی پاڵپشتی کرد، هەندێک ڕێکخراوی نێودەوڵەتی هاوکارییان پێشکەش کرد، بەڵام بە قەبارەیەکی گەورە و بەس نەبوو، بە هاوکاری هەندێک کەس، چەند پاسکیلێکمان کڕی، بەڵام ئەم هاوکارییە ماوەیەکی زۆری نەخایاند، بە شێوەیەکی کاتی مایەوە، ئەمەش ئاستەنگێکی دروستکرد کە سەرەڕای خواستمان نەمانتوانی پێشبڕکێ و ماراسۆنەکان ڕێکبخەین و ژمارەی پاسکیلەکان زیاد بکات، من زۆر منداڵی بچووک قبوڵ ناکەم چونکە پاسکیلی بچووکمان نییە، هەروەها تەنهام، بۆیە بارگرانییەکە لەسەرم قورسە، بەڕاستی حەزم دەکرد گروپەکە گەشتێکی زۆر ئەنجام بدات و هەڵمەتی پاککردنەوە لە ناوچە ژینگەییە بەناوبانگەکانی جزیرە لەم بەهارەدا ڕێکبخەم، بەڵام بەهۆی سنوورداربوونی دەرفەتەکان، هەنگاوەکانمان زۆر بچووکن.
خەون و ئاواتەکانی منداڵانی کچ چاوەڕێی پشتیوانی و بەهێزکردنن
مەدیا خانیم ئاماژەی بەوەشکرد، زۆرێک لە منداڵانی کچی گروپەکەی دەیانەوێت ببنە باشترین کچە پاسکیلسوارەکانی سووریا و جیهان و خەڵات بەدەستبهێنن، بەڵام بەداخەوە خەونەکانیان بێ پشتیوانی ماونەتەوە، سەرنجی بۆ کەمی پاسکیل لە پەیمانگاکەماندا ڕاکێشا و وتی: پەیمانگاکەماندا چەندین ئامێری وەرزشی و ئاسانکاری جیاواز هەیە، بەڵام بێ پاسکیلن.
بەکارهێنانی پاسکیل لە دژی کارەساتی ژینگەیی
دووپاتی کردەوە، قامیشلۆ شارێکە کە ژمارەیەکی زۆری ئۆتۆمبێلی تێدایە و باسی لەو کێشە تەندروستی و دەروونییانە کرد کە سەرهەڵدەدەن، لەگەڵ کەمی کارەبا بووەتە هۆی بەکارهێنانی ژمارەیەکی زۆر لە مۆلیدەکان، هەروەها ژمارەی ئۆتۆمبێلەکانیش زۆر زۆرن، پاشماوەکانی جەنگیش هۆکارێکی دیکەن، هەموو ئەم کێشانە کارەساتن و زیان بە ژینگەکەمان دەگەیەنن، هەوڵدەدەین دۆستایەتیمان لەگەڵ ژینگە بەهێزتر بکەین بە بەکارهێنانی پاسکیل، هیوادارین هەموو لایەک پاسکیل بەکاربهێنن، گەشتەکەمان ناوەستین و تا کۆتایی کار دەکەین.