دووەمین پاڵەوانێتی بالەی ژنان لە ئامەد بەڕێوەدەچێت

دووەمین پاڵەوانێتی تۆپی بالەی ژنانکە لەلایەن بەشی گەنجان و وەرزشی شارەوانی ئامەدەوە ڕێکخرابوو، دەستیپێکرد، ٢١ تیپ بەشداری پاڵەوانێتییەکە دەکەن.

ئامەد

 

دووەمین پاڵەوانێتی بالەی ژنان لە ئامەد لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاریگەنجان و وەرزشی شارەوانی پێیاسەوە بەڕێوەدەچێت.

 

پاڵەوانێتییەکە کە ئامانجی کۆکردنەوەی ژنانە لەڕێگەی وەرزشەوە و زیادکردنی هاودەنگی، دەستیپێکرد.

 

لە مەراسیمی کردنەوەی پاڵەوانێتییەکەدا، بێریڤان گەڵشەن، هاوسەرۆکانی شارەوانی پێیاس، گوڵان فاتمە ئۆنکۆڵ، هاوسەرۆکی شارەوانی سور، ئەندامانی ئەنجومەن و کارگێڕانی دامودەزگا بەشداربووەکان بەشدارییان کرد.