ڕۆژی جیهانی خوێن بەخشینە

بەخشینی خوێن گیانی مرۆڤێکی دیکە لە مردن ڕزگار دەکات، سەرباری ئەوەی دەبێتە هاوکاری نەخۆشانی تالاسیمیا و ئەو کەسانەی تووشی ڕووداوێک دەبن. ناوەندی هەواڵ

بەخشینی خوێن گیانی مرۆڤێکی دیکە لە مردن ڕزگار دەکات، سەرباری ئەوەی دەبێتە هاوکاری نەخۆشانی تالاسیمیا و ئەو کەسانەی تووشی ڕووداوێک دەبن.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەمڕۆ ڕۆژی جیهانی بەخشینی خوێنە، کە بۆ یەکەمجار لە ساڵی ٢٠٠٥ لە جیهاندا ئەو یادە کرایەوە، دانانی ئەم ڕۆژە دەگەرێتەوە بۆ ساڵیادی لە دایکبوونی زانای زیندەزانی (کارل لاندشتاینەر)ی ئەڵمانییە، کە توانی کۆمەڵەی خوێن بدۆزێتەوە، هەر لەبەر ئەو دۆزینەوەیەشی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی پێبەخشراوە.

ئامانج لەم دیاریکردنی ئەم ڕۆژە بۆ بەخشینی خوێن، هۆشیاکردنەوە هاوڵاتیان تا ئەگەر دەتوانن بچن خوێن ببەخشن بەو کەسانەی کە پێویستیانە، لە پێناو ڕزگارکردنی گیانی مرۆڤێک.

بەپێی زانستی پزیشکی هەر کەسێک لە ڕووی دەروونی و جەستەییەوە تەندروستبێت، دەتوان خوێن ببەخشێت بەو مەرجەی تەمەنی لەنێوان ١٧ بۆ ٧٠ ساڵدا بێت، هەڵگری نەخۆشییەکانی (ڤایۆرسی جگەر، ئایدز، شێرپەنجە) نەبێت، هەروەها ئەو کەسانەشی کە مەیخۆر یاخود جگەرەکێشن دەتوانن خوێن ببەخشن.

ئەو کەسانەی خوێن وەردەگرن، بە پلەی یەکەم تووشبووانی تالاسیمیان، یاخود تووشی ڕووداوی هاتوچۆبوون، ئەوانەی نەخۆسی درێژخانەیەنیان هەیە، یان تووشی خوێنبەربوون بوون، یاخود شێرپەنجە کە پێویستیان بە خوێن وەرگرتن هەیە.

ئەو کەسانەی کە خوێن دەبەخشن، تەنها خوێنیان لێ وەرناگیرێت، بەڵکو لەناو خوێندا پلازمای خوێن هەیە، کە ئەوەش دەتوانێت ژیانی مرۆڤی ڕزگار بکات.

 

هەر خوێنێکیش کە وەردەگیرێت پشکینی بۆ دەکرێت، تا کۆمەڵەی خوێنەکە جیابکرێتەوە، سەرباری ئەوەی پشکنین بۆ بوونی هەر ڤایرۆسێک لە خوێنەکەدا دەکرێت، دواتر لە کیسی تایبەتدا لە ساردکەرەوەدا هەڵدەگیرێت، دەتواندرێت تا مانگێک هەڵبگیرێت و سوودی لێببیندرێت.