ژەمی سێیەمی ڤاکسینی کۆرۆنا بۆ چەند کەسێک دیاری کرا

بەكارهێنانی ژەمی سێیەمی ڤاكسینی ڤایزەر بۆ كەسانی تەمەن سەروو ٦٥ ساڵ و چەند چینێکی تر لە ئەمریکا، ڕەزامەندی لەسەر درا.

ناوەندی هەواڵ


ئاژانسی خۆراك و دەرمان "FDA" سەربە وەزارەتی تەندروستیی و خزمەتگوزاری مرۆیی لە ئەمریكا لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، رەزامەندی دەربڕیوە لەسەر بەكارهێنانی ژەمی سێیەمی ڤاكسینەكە بۆ كەسانی ٦٥ ساڵ و سەرووی ئەو تەمەنه، تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەكان و ئەو كەسانەی كارەكانیان مەترسی لەسەرە.

ئەوەش ڕاگەیەندراوە کە  پێشنیار كراوە، ژەمی سێیەمی ڤاكسینەكە دوای شەش مانگ لە دۆزی دووەم بەكار بهێندرێت.

مانگی رابردوو، جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاندبوو، دوای رەزامەندی دەربڕینی ئاژانسی خۆراك و دەرمانی ئەمریكا و دامەزراوەی بنبڕكردن و كۆنترۆڵكردنی نەخۆشییەكان، پلان بۆ ئەوە دادەنێن كەژەمی سێیەمی ڤاكسینەكە بۆ هەموو ئەوانە بەكار بهێندرێت كە تەمەنیان گەیشتووەتە ١٨ ساڵ.