شێواویی زگماکی لە غەززە... لە کاریگەریی شەڕ و ئەنجامی بۆردومانەکانەوە دروست دەبن

لە غەززە حاڵەتەکانی شێواویی زگماکی ڕووی لە زیادبوونە دوای شەڕێک کە زیاتر لە دوو ساڵی خایاندووە، لەگەڵ داڕمانی سیستمی تەندروستی کە ئەمەش مەترسییەکان سەبارەت بە هۆکارە ژینگەیی و تەندروستییەکانی کاریگەر لەسەر کۆرپەلە زیاتر دەکات.

 

نەغم کەراجە

غەززە – لە یەکێک لە گەڕەکە ماندووەکانی شەڕی شاری غەززە، میسک جرو، منداڵێکی ساوا بەنزیکەی مانگێک لەمەوبەر لەدایک بووە و لە یەکەم ساتەوەختەوە ژیانی بە ململانێیەکی پزیشکی ئاڵۆز دەستپێکردووە، لەدایکبوونی ئەو ڕووداوێکی ئاسایی نەبوو لە ماڵێکدا، کە چاوەڕوانی هاتنی بوو، بەڵکو سەرەتای گەشتێکی دوور و درێژ و پڕ لە ئازار بوو دوای ئەوەی دەرکەوت کە منداڵەکە تووشی چەندین شێواوی زگماکی بووە لەوانە تێکچونی حەوز، شێواوی لە پێ و دەستەکان، تێکچوونی دەمارەکان، جگە لە قەوسی لە ئەندامەکانی.

بە وتەی خێزانی میسک جرو، منداڵە ساواکە باری تەندروستی ڕاستەوخۆ پەیوەندی بەو بارودۆخە سەختانەی دایکیەوە هەبووە کە لە ماوەی دووگیانیدا بەرگەی گرتووە، ئەمەش بریتی بوو لە نەبوونی چاودێری پزیشکی ئاسایی بە تەواوی، داڕمانی سیستەمی چاودێری تەندروستی لە کەرتی غەززە بەهۆی بەردەوامی شەڕ و کەمیی توندی سەرچاوە و دەرمان و چاودێری پێش لەدایکبوون.

 

 

وەردە ئەلجرو، دایک لە تەمەنی ٢٠ ساڵیدا، وتی: هەر لەسەرەتاوە تووشی دووگیانییەکی ناوازەی ترسناک بووە، هیچ شوێنێکی پارێزراو و چاودێری تەندروستی جێگیری نەبووە، ئەو وردەکارییە شۆککەرەکانی دووگیانییەکەی دەگێڕێتەوە و وتی: هیچ بژاردەیەکم نەبوو بۆ کۆچکردن، هیچ شوێنێکی پارێزراو نەبوو، لە باکووری غەززە مابوومەوە، لەناو بۆردەومان و وێرانکارییەکان دەژیام، هەوڵمدا تا دەتوانم ژیانی خۆم و ژیانی منداڵەکانم بپارێزم، بەڵام هەموو شتێک لە ژێر کۆنتڕۆڵ دەرچووبوو.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ناوەڕاستی ساڵی ٢٠٢٥دا زانیم دووگیانم بە دوانە، بەڵام هیچ نەخۆشخانەیەک نەبوو کە بە باشی چاودێری بارودۆخەکەم بکات، تا دواتر نەمتوانی پشکنینی بەردەوام بکەم، ئەوە بوو پێیان وتم یەکێک لە دووانەکان بەهۆی کەموکوڕی لەدایکبوونەوە مردووە، ئەوی دیکەشیان هێشتا لە ژیاندایە بەڵام باری تەندروستی ناجێگیرە.

 شۆکی دووگیانبوونی بە دوانە و لەدەستدانی یەکێک لە کۆرپەکان کۆتایی تاقیکردنەوەی ئەو نەبوو، بەڵکو قۆناغێکی توندتر دەستی پێکرد بەهۆی بەردەوامبوونی دووگیانیەکە لە ژێر بارودۆخێکی تەندروستی زۆر مەترسیداردا، لەگەڵ نەبوونی چاودێری پزیشکی دروست، تەندروستی جەستەیی و دەروونی دایکەکە تێکچوو، وتی: تووشی بەرزی پەستانی خوێن و سەرهەڵدانی نەخۆشی شەکرە لە کاتی دووگیانی بووە.

 وەردە جرو وتی: هەستم دەکرد هەموو ڕۆژێک لە لێواری مەترسیدا دەژیم، هیچ پزیشکێک نەبوو بە بەردەوامی چاودێری بارودۆخەکەم بکات، هەروەها تا ساتی منداڵبوون دەرمانی پێویستم نەبوو، دەمزانی دەچمە ناو ئەزموونێکی سەختەوە، بەڵام هەرگیز پێشبینیم نەدەکرد کە بەم ئازارە بێت.

 ئەمڕۆ میسک جرو، منداڵە ساواکە لە یەکەم ڕۆژەکانییەوە بە ئازارەوە دەژی، بەو پێیەی خێزانەکە ئاماژە بەوە دەکەن، کە بەردەوام دەگری و نیشانەکانی ناڕەحەتییەکی زۆر دەردەخات لە ئەنجامی ئەو ئاڵۆزییە جەستەییانەی کە بەدەستیەوە دەناڵێنێت، پزیشکەکان، بە وتەی ئەو خێزانە، پشتڕاستی دەکەنەوە کە بارودۆخەکەی پێویستی بە دەستێوەردان و چارەسەری پزیشکی پێشکەوتوو هەیە لە دەرەوەی کەرتی غەززە، ئەمەش لە ژێر ڕۆشنایی داخستنی دەروازەکان و توندکردنەوەی سنووردارکردنی گەشت، کە چارەسەرکردنی نزیکردووەتەوە لە مەحاڵ.

 

 

دووپاتی کردەوە، کە منداڵەکەم بەردەوام ئازاری هەیە، بەزەحمەت دەخەوێت، دواتر دەستدەکاتەوە بە گریان، هەست بە بێدەسەڵاتی دەکەم، هەوڵمدا ڕەوانەکردنی پزیشکی بدۆزمەوە بۆ چارەسەرکردن لە دەرەوەی وڵات، بەڵام هەموو دەرگایەک بەڕوومدا داخراوە، نازانم چۆن کەسێک دەتوانێت بژی و سەیری ئازارەکانی منداڵەکەی بکات و نەتوانێت ڕزگاریان بکات.

 

ڕاپۆرتەکانی ڕێکخراوە تەندروستییە نێودەوڵەتییەکان، لەوانەش ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ئاماژە بەوە دەکەن، کە سیستەمی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕووبەڕووی داڕمانی بەرفراوان دەبێتەوە لە ئەنجامی شەڕی بەردەوام، لەگەڵ کەمیی دەرمان و کەرەستەی پزیشکی زۆر، هەروەها زیانێکی بەرچاو بە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکانی دایکان و منداڵان، ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان هۆشداری دەدەن لە بەرزبوونەوەی ڕێژەی ئاڵۆزییەکان لە کاتی دووگیانی و منداڵبوون بەهۆی تێکچوونی چاودێری تەندروستی و سەختی گەیشتن بە نەخۆشخانەکان.

 

لە چوارچێوەیەکی پەیوەندیداردا، نیگەرانی پزیشکی و مرۆیی سەبارەت بە زیادبوونی ژمارەی کەموکوڕیەکانی لەدایکبوون لە ناوچە جێناکۆکەکاندا دەوروژێنرێت، هەندێک لە توێژینەوە پزیشکییەکان باس لەوە دەکەن، کە بەرکەوتنی توند بە پیسبوونی ژینگە و ماددە ژەهراویەکان کە لە ئەنجامی تەقینەوە و شەڕەکانەوە دروست دەبن، ڕەنگە پەیوەست بێت بە زیادبوونی ئەگەری ئاڵۆزییەکان لە کاتی دووگیانیدا، هەرچەندە دەستنیشانکردنی هۆکارە ڕاستەوخۆکان لە ڕووی پزیشکییەوە ئاڵۆزە و پێویستی بە لێکۆڵینەوەی قووڵ و درێژخایەن هەیە.

 

دەسەڵاتدارانی تەندروستی نێودەوڵەتی هۆشداری دەدەن لەوەی کە ژینگەیەکی ناپارێزراو و کەمی چاودێری پزیشکی و بەدخۆراکی لە کاتی دووگیانیدا هەموو ئەو هۆکارانەن کە ڕەنگە بەشداربن لە زیادبوونی مەترسییەکان بۆ کۆرپەلە و منداڵە تازەلەدایکبووەکان.

 

بەگوێرەی ئاماری ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی، ڕێژەی کەموکوڕی لەدایک بوون لە جیهاندا بە ٤ بۆ ٦٪ی سەرجەم منداڵەکانی لەدایک بوون دەخەمڵێندرێت، بەڵام ئەم ڕێژەیە دەتوانێت لە بوارەکانی شەڕی چەکداریدا زیاتر بێت بەهۆی کۆمەڵێک هۆکارەوە، دیارترینیان چاودێری تەندروستی ناتەواو، بەرکەوتن بە پیسکەرەکان و نەبوونی چاودێری پێشوەختەی پێش لەدایکبوون، ئەمەش بە تایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی تێکچوونی دۆخی تەندروستی لە کەرتی غەززە ڕاستە.

 

لە ماڵە بێگەردەکەی خێزانەکەیدا، وەردە جرو تەنها دەتوانێت منداڵەکەی بگرێت و هەوڵی دڵنەوایی بدات، سەرەڕای بێتوانایی تەواوەتی لە دابینکردنی چارەسەری پێویست، لە کۆتایی لێدوانەکەیدا بە تێکەڵەیەک لە هیوا و ترس بۆ داهاتووی کچەکەی وتی: تەنها تەنها ئاواتەخوازم بۆ ئەمڕۆ میسک چارەسەر وەربگرێت، دەرفەتێکی ڕاستەقینەی هەبێت بۆ چارەسەرکردن و ژیانێکی وەک منداڵانی دیکە، گەورە بێت بەبێ ئەوەی ئازار تایبەتمەندی دیاریکەری ئەو بێت، بەبێ ئەوەی گەمارۆ بدرێت لەلایەن نیگاکانی خەڵکەوە یان قسەی ناشرین بە هۆی کەم ئەندامیەکەی... تەنها دەمەوێت منداڵییەکی ئاسایی بژی، پێبکەنێت، یاری بکات، گەشە بکات، بە ئارامییەوە، وەک هەر منداڵێک کە شایەنی ژیانە.

 

بۆ ساتێک وەستا، پاشان بە دەنگێکی نزمەوە وتی: من لە هەموو شتێک زیاتر لە سبەینێ بۆی دەترسم... ترسم هەیە گەورە بێت و هەست بە جیاوازی بکات بە شێوەیەک کە ئازاری بدات، لەبری ئەوەی تەنها بەشێک بێت لە چیرۆکەکەی.

 

لە نێوان داروپەردوو و چاوەڕوانیدا، میسک جروی بچووک وەک شایەتحاڵی نوێ بۆ ڕاستیەکی توندی مرۆیی دەمێنێتەوە کە شەڕ لەگەڵ لاوازترین وردەکارییەکانی ژیاندا یەکتر دەبڕێت، پرسیاری کراوە لە دوای خۆی بەجێدەهێڵێت سەبارەت بە چارەنووسی ئەو منداڵانەی کە لە ململانێدا لەدایک دەبن بەبێ ئەوەی دەرفەتی دادپەروەرانەیان هەبێت بۆ دەستپێکردنی ژیان بە شێوەیەکی ئاسایی.