نیکۆتین، هۆکاری مەرگی مرۆڤەکان

نیکۆتین، مادەیەکی ئالوودەکەری کیمیاییە لە جگەرەدا کە هۆکاری سەرەکی شێرپەنجە و بەتایبەت شێرپەنجەی سییەکان و مردنی مرۆڤە لە جیهاندا.

ناوەندی هەواڵ

 

نیکۆتین مادەیەکی سەرەکییە لە جگەرەدا لە ڕێگەی دووکەڵی جگەرەوە دەچێتە ناو سییەکانەوە و لە ماوەی حەوت چرکەدا دەگاتە مێشک، جگەرەکێشان دەبێتە هۆی نەخۆشییەکانی دڵ و جگەر و سییەکان .

 

جگەرەکێشان هۆکارێکی سەرەکی جەڵتەی دڵ و شێرپەنجەیە بەتایبەتی شێرپەنجەی قورگ و پەنکریاس.

بەهۆی جگەرەکێشانەوە ساڵانە ٪٢٢ی هاوڵاتیان لە جیهاندا تووشی شێرپەنجە دەبن و بە نزیکەی ١.٧ ملیۆن کەس ڕووبەڕووی مردن دەبنەوە.

کێشانی جگەرە چەندین کاریگەری نەرێنی لەسەر تەندروستی گشتی هەیە وەک: نەخۆشییەکانی مێشک، کەمبوونی توانای فێربوون، هەروەها کەمبوونی ئاستی زانستی و تێکچوونی دەروونی دەکرێت تێبینی بکرێت.

 

ماددە کیمیاییەکان لە جگەرەدا:

نیکۆتین: لە مێروودا دۆزراوەتەوە

ترشی سوکفۆریک: لە پاتری ئۆتۆمبێلدا بەکاردێت

ئارسنیک: لە مردنی جرجدا دۆزراوەتەوە

ڤینیڵ کلوڕاید: لە دروستکردنی پلاستیک سودی لێدەبینرێت

دیکلۆرۆ دیفێنیل تریکلۆرۆسان: لە مێروودا دۆزراوەتەوە

کاربۆن مۆنۆکسید: لە دوکەڵی ئەگزۆزی ئۆتۆمبێلدا هەیە

ئەسیتۆن: بەکاردێت لە پاککردنەوەی بۆیەی نینۆک

ئامۆنیا: لە بەرهەمەکانی پاککەرەوەدا هەیە

گازی بۆتان: لە چەرخی ئاگرکەرەوەدا بەکاردەهێنرێت

بیتۆمین: ماددەیەکی قیرییە لە دروستکردنی رێگادا بەکاردەهێنرێت

فۆرماڵدید: لە پاراستنی لاشەدا بەکاردێت

هایدرۆجین: لە ژەهرەکانی ژووری گازدا هەن

 

ت.پ