مردن بە کۆرۆنا ٣.٥ ملیۆن کەسی تێپەڕاندووە

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڤید-١٩، ٣٣.٢ ملیۆن کەس لە ئەمریکادا تووشی کۆرۆنا بوون، نزیکەی ٣.٥ ملیۆن کەسیش لە جیهاندا گیانیان لەدەستداوە.

ناوەندی هەواڵ

 

بەپێی دواین زانیاری کە زانکۆی جۆنس هۆپکینسی ئەمریکی بۆ لێکۆڵینەوە بڵاویکردووەتەوە لە جیهاندا ٣ ملیۆن و ٥٥٢ هەزار و ٧٨٨ کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە، ئەمریکاش بە ٦٠٠ هەزار حاڵەتی مردن لە پلەی یەکەم دایە، بە پلەی سێیەمیش هیندستانە کە ٣٣١ هەزار و ٨٩٥ حاڵەتی مردن بە کۆرۆنای تێدا تۆمار کراوە.

 

لەماوەی نزیکەی ٢ ساڵدا ئەمریکا ٣٣.٢ ملیۆن حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای تۆمار کردووە و لە ڕیزی یەکەم دایە، هیندستانیش ٢٨.١ ملیۆن لە دانیشتوانەکەی تووشی کۆرۆنا بوون.

 

ت.پ