گرەیپ فرووت کێش دادەبەزێنێت و ڕەقبوونی ملولەکانی خوێن خاو دەکاتەوە
بەپێی توێژینەویەكی نوێ، "گرەیپ فرووت" یەكێكە لە هۆكارەكانی دابەزاندنی كێش و پێویستە پێش نانخواردن بخورێت.
ناوەندی هەواڵ
لە توێژینەوەیەکدا سەرجەم بەشداربووانی توێژنەوەكە كە پێش ژەمەكانی نانخواردن نیوەی میوەی جۆری "گرەیپ فرووت"یان خواردووە لەماوەی ٣ مانگدا ١.٦ كیلۆگرام لە كێشیان دابەزیوە.
ئاماژە بەوەکراوە، بەپێی ئەوەش لەماوەی ساڵێكدا دەتوانن ٦.٣ كیلۆگرام لە كێش دابەزێنن تەنها بە بەكارهێنانی نیوەی ئەو جۆرە میوەیە پێش ژەمەكان.
ئەم جۆرە میوەیە سەرەڕای ئەوەی چەوری ناتوێنێتەوە بەڵام رێژەیەكی بەرز ئاوی تێدایە و وات لێدەكات هەست بە برسێتی نەکەیت و پرۆسەی هەرسكردنیش خێرا دەكات.
هەمان توێژینەوە باسی لەوەكردووە، گرەیپ فروت دەوڵەمەندە بە ڤیتامین "سی" و پێكهاتەی "پێكتین"ی تێدایە، كە جۆرێكی ریشاڵە و شی دەبێتەوە و كار لەسەر خاوكردنەوەی پرۆسەی رەقبوونی ملولەكانی خوێن دەكات، بۆیە جگە لە نیو لەت گرەیپ فرووت پێش ژەمەكان شارەزایان ئامۆژگاری خەڵك دەكەن ڕۆژەكەیان بە خواردنی یەك گرەیپ فرووت دەست پێبكەن.