ژیاننامەی ئەمڕۆ: ڕۆزا پارک بەرگریکاری يه‌که‌مى مافى مرۆڤ

رۆزا پارک، ڕهشپێستى ئهفريقى-ئهمريکى بەهۆى دژايهتى نهتهوەپهرستى له بهرامبهر رهش پێستەکان، به يهکهمداکۆکیکاری مافى مرۆڤ ناسراوه.

ناوەندی هەواڵ

 

رۆزا پارک له ساڵى ١٩١٣ له شارى توسکاى وڵاتى ئهمريکا لهدايکبووه، ناوى دايکى لۆئيزا و باوکيشى لوئيس مهک کۆليه، له تهمهنى ١٩ ساڵیدا لهگهڵ رێمۆند پاک، ئهندامى ئهنجومهنى ميليى دژى نهتهوەپهرستى، هاوسهرگيرى دهکات، رۆزا بە یەکەم داکۆکیکاری ژنی مافى مرۆڤ و دايکى سهرههڵدانى مافى مرۆڤ له سهدهى مۆدێرن ناسراوه.

 

له تهمهنى ١٤ ساڵیدا دايک و باوکى لێک جيابوونەتەوه، تا تهمهنى ١١ ساڵى دايکى لهماڵدا مامۆستاى رۆزا بووە و دواى ئهويش بۆ به‌‌ردهوام بوونى لهخوێندن، دايکى لهخوێندنگای کچانى سپیێست له شارى مۆنتگۆمێرى ناونووسی کرد، به هۆى رهشپيست بوونى، رۆزا نهيدهتوانى پاسى قوتابخانە بۆ هاتوچۆ بهکاربهێنێت.

 

 له ساڵى ١٨٠٠دا ياسايهك لەلایەن ناوەندەکانی بڕیاری ئهمريکا بۆ رهشپێستهکان بڵاوبووەوە، که بۆيان نييه له شوێنهگشتییەکان وهکو؛ توالێت، سيستمى هاتوچۆى گشتى و کافهکاندا لهگهڵ سپى پێستهکان بن.

 

له ساڵى ١٩٢٨دا رۆزا بۆ بهردهوام بوونى لهخوێندن چوو بۆ شارى واشنتۆن و ساڵێک دواى ئەوە بۆ خوێندن له کۆلێژ چوو بۆ ئاڵباما، به پاڵپشتى هاوسهرهکهى خوێندنى خۆى بهردهوام کرد و لهساڵى ١٩٣٤ بڕوانامەی ديبلۆمى به دهستهێنا و بوو به ئهندامى ئهنجومهنى ميلى دژى نهتهوهپهرهستى و يهکهم ئهندامى ژنى ئهو ئهنجومهنه بوو.

 

ڕووداوى ناو پاسى مۆنتگۆمێرى و سهرههڵدانى رهش پێستهکان

يهکێک له ياساکانى نهتهوەپهرستى دژى رهش پێستهکان، ئهوهبوو کهنابێت لەناو پاسهکاندا له چوار کورسى پێشهوهى پاسدا دانيشن، رۆزا چهندين جار ناڕهزايهتى خۆى سهبارهت بهو ياسهيە دهربڕيبوو، تاکو له لهساڵى ١٩٥٥ له دهرگاى پێشهوهى پاسهکەدا چووە ناو پاسهکه و لەسهر کورسى پێشهوه دانيشت، سهرهتا شۆفێرەکە ناڕەزایی دەربڕی بهڵام رۆزا گرنگى به قسهکهى نەدا، تا پۆليسيان بانگ کرد و و رۆزا به هۆى سهرپێچى له ياسا دهستبهسهرکرا و لهو رۆژهوه بۆ ماوهى ٣٨١ رۆژ رهشپێستهکان پاسيان بەکارنههێنا تاکو لە ساڵى ١٩٥٦ ياساى نهتهوەپهرستى ناو پاس کۆتای پێهات.

 

ئهو خهڵاتانهى به رۆزا بهخشران: خهڵاتى ئێليس، دو لۆرن، ئازادى، راجێر بێڵدوين و ئهلونور رۆزوێڵت.

 

رۆزا ژيان نامهى خۆى به ناوی "داستانى من" نووسى و له ساڵى ٢٠٠٥دا به هۆى کێشەی مێشک، گيانى لهدهستدا.