ژیاننامەی ئەمڕۆ : ئیڤ ئاڕنۆڵد

ئیڤ ئاڕنۆڵد، لە ٢١ی نیسانی ١٩١٢ لەدایکبووە، وێنەگرێکی ئەمریکی بوو، لە ساڵی ١٩٥١ چووە پاڵ ئاژانسی ماگنوم فۆتۆس و لە ساڵی ١٩٥٧بوو بە ئەندامی تەواو، ئەو یەکەم ژن بوو کە پەیوەندی بە ئاژانسەکەوە کرد.

 

لە ساڵی ١٩٨٠، ئەو یەکەم پێشانگای تاکە کەسی خۆی هەبوو، کە کاری وێنەگرتنی خۆی لە چین لە مۆزەخانەی بروکلین لە شاری نیویۆرک نمایش کرد،  هەر لەو ساڵەدا خەڵاتی دەستکەوتی ژیانی لە کۆمەڵەی وێنەگرانی گۆڤاری ئەمریکی وەرگرت.

 

ئیڤ ئاڕنۆڵد لە ٤ی کانوونی دووەمی ٢٠١٢ لە لەندەن لە تەمەنی ٩٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.