ژیاننامەی ئەمڕۆ: سۆزانا لەنکلین

سوزانا ئەو ژنەی لەکاتێکدا یاری تێنس بە یاری پیاوان دادەنرا، ئەو توانی سەرکەوتنی گەورە بەدەستبهێنێت و لەنێوان ١٤ ساڵدا ٣١ پاڵەوانێتی بە سەرکەوتن کۆتایی پێبهێنیت.

ناوەندی هەواڵ

 

سوزانا لەنکلین، یاریزانی فەرەنسی، له ٢٤ی ئایاری ١٨٩٩ له پاریسی پایتەختی فەرەنسا له دایکبووە، بەیەکەم یاریزانی جیهانی فەرەنسی دادەنرێت، لەنێوان ساڵەکانی ١٩١٤-١٩٢٨دا لە ٣١ پاڵەوانێتیدا سەرکەوتنی بەدەستهێناوە.

 

ساڵی ١٩١٤دا و لەتەمەنی ١٥ ساڵیدا بووە پاڵەوانی جیهانی سێرت کۆرت و گەنجترین پاڵەوانی مێژوو بوو، لە میدیاکانی فەرەنسادا وەک یاریزانێکی تێنس کە کەس ناتوانێت بیبەزێنێت، بەناو دەکرا.

 

لە یاری تێنسدا کە وەک یاری پیاوان دادەنرا، سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا، لە ٤ی تەمموزی ١٩٣٨دا بەهۆی نەخۆشیی کەم خوێنییەوە لەتەمەنی ٣٩ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد و لە پاریس بەخاک سپێردرا.

 

سوزانا بەهۆی سەرکەوتنەکانییەوە ساڵی ١٩٧٨ ناوی چووە لیستی کۆمیتەی تێنسی نێودەوڵەتییەوە.

 

ت.پ