ژیاننامەی ئەمڕۆ: سیلڤیا پلات، نیلوفەری زێڕ

هۆنەر و نوسەری بەڕەگەز ئەمریکی سیلڤیا پلات، بە "هۆنەری مردن" بەناوبانگە، بە درێژای ژیانی شەش کۆمەڵە هۆنراوەی بڵاوبوەتەوە، هۆنراوەی "باوکە" یەکێکە لە بەناوبانگترین هۆنراوەکانی.

ژنە هۆنەر و نوسەری بەڕەگەز ئەمریکی سیلڤیا پلات، بە "هۆنەری مردن" بەناوبانگە، بە درێژای ژیانی شەش کۆمەڵە هۆنراوەی بڵاوبوەتەوە، هۆنراوەی "باوکە" یەکێکە لە بەناوبانگترین هۆنراوەکانی.

ناوەندی هەواڵ

 

سیلڤیا پلات، هۆنەر و نوسەری کورتە چیرۆک، بە ڕەگەز ئەمریکیە و لە ٢٧-١٠-١٩٣٢ لە شاری بۆستۆنی ئەمریکا لەدایکبووە و لە لەندەن ژیاوە، لە تەمەنیهەشت ساڵیدا دەستی بە نووسین کردووە، کاتێک باوکی کۆچی دوایی دەکات دەبێت بە شۆکیک بۆ سیلڤیا و چەند جارێک هەوڵی خۆکوشتن دەدات بەڵام سەرکەوتوو نابێت، لە شاری بۆستۆن خویندن تەواو دەکات و لە ساڵی ١٩٥٠ لە کۆلێجی سمت بەخشراوە لە خوێندن.

 

سیلڤیا، ناسراوە بە "هۆنەری مردن" ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە مردن لە هۆنراوەکانیدا باسێکی سەرەکی بووە، لە ساڵی ١٩٥٨ لەگەڵ هۆنەری بەناوبانگی بەڕیتانی "تێد هیوز" هاوسەرگیری کردووە و بوونەتە خاوەنی دوو منداڵ، بەپێچەوانەی زۆربەی هۆنەرەکانی ترەوە، سیلڤیا بڕوای وایە کە هۆنراوە دەبێت دەربڕی ئازارە تایبەتیەکانی خودی هۆنەر بێت، بە درێژای ژیانی هۆنراوەی زۆری نوسیووە و شەش کۆمەڵە هۆنراوەی بڵاوبووەتەوە، وەک خۆی دەڵێت: "بۆیە دەنووسم، چونکە لەناخمدا دەنگێک هەیە بێدەنگ نابێت".

 

پاش ئاشکرا بوونی خیانەتی هاوژینەکەی و جیابوونەوە لێی چەندین جار هەوڵی خۆکوشتنی داوە، ئەم ژنە هۆنەرە لە کاتی بڵاوکردنەوەی ڕۆمانی "هەڵمی شووشە" و بەناوبانگبوونی، لە تەمەنی ٣١ ساڵیدا لە مانگی دووی ساڵی ١٩٦٣ بونی لە ژیان ڕەتدەکاتەوە و خۆی دەکوژێت، چەند مانگێک پێش مردنی هۆنراوەی "باوکە" دەنوسێت کە زۆر بەڕوونی درک بە بێ ئومێدی و ڕەشبینی ئەم ژنە هۆنەرە دەکرێت بەرامبەر بە ژیان و تێیدا ئازارەکانی خۆی دەگێڕێتەوە، کە بە یەکێکە لە بەناوبانگترین هۆنراوەکانی سیلڤیا دادەنرێت.

 

لەسەر کێڵی گۆڕەکەی سیلڤیا نوسراوە: لەناو ئاگری گەشدا گوڵی نیلوفەر هەر گەشە دەکات.

 

تۆ چیتر وا ناکەیت، وا ناکەیت

چیتر پێڵاوی ڕەش لە پێ ناکەیت

کە لەنێویدا وەک پێیەک سی ساڵ هەژار و ڕەنگبردوو ژیام

بە ئاستەم دەموێرا هەناسە بدەم یاخود بپژمم. کە لەنێویدا

باوکە، دەبوو بتکوژم،

تۆ مردیت پێش ئەوەی کاتم هەبێت بۆ ئەوە.

مەڕمەڕی قورس، جانتایەک پڕ لە خودا

پەیکەرێکی ترسناک بە پەنجەیەکی پێی ڕەساسییەوە

هەروەکوو پەنجەمۆری فریسکۆ* گەورە

سەرێکیش لە ئۆقیانووسی ئەتڵەسیی نامۆدا

کە فاسۆلیا لەسەر یەک ڕۆ دەکات

لەو ئاوەی دەرەوەی ناوسێتی* جوان،

ڕاهاتبقوم بپاڕێمەوە تا تۆ چاک بیتەوە