ژیاننامەی ئەمڕۆ: شاعیری ڕێچکە شکێن
فروغ فـەروخـزاد، دەرهێنەر و شاعیری ئێرانی، بە هۆی نوسینی هۆنراوەکانی لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لە لایەن خەڵکی ئێرانەوە ڕووبەڕووی ڕەخنەی توندی کۆمەڵگا بووەتەوە.
ناوەندی هەواڵ
فروغ فـروغـزاد، دەرهێنەر و شاعیری ئێرانی بە هۆی نوسینی هۆنراوەکانی لە ناوەڕاستی سەدەی بیستەم لەلایەن خەڵکی ئێران ڕووبەڕوی ڕەخنەی توندی کۆمەڵگا بووەتەوە و ئازاره‌کانى ژيانى به هۆنراوە دەربڕیووە، کە لە پێشوتردا هیچ شاعیرێکی ژنی دیکە بەو شێوەیە هۆنراوەی نەنوسیوە، لەبەر ئەمەشە فروغ بۆ سه‌رده‌مى خۆى کهسايهتییەکی سه‌رکێش بووە.
فروغ زه‌مان فەروخـزاد له ساڵى ١٩٣٤ـی زایینی له تارانی پایتەختی ئێران لە دایک بووە، دايکى توران وه‌زيرى ته‌بار و باوکى موحه‌مه‌د فه‌روخزاده، له ته‌مه‌نى ١٦ ساڵىدا له‌گه‌ڵ په‌روێز شاپور ژيانى هاوژینی پێکهێناوە و خاوەنی یەک منداڵن بە ناوى کاميار.
لە ساڵی ١٩٥٨ فروغ لە شاپور جیا دەبێتەوە، بە ئیبراهیم گولیستانی نوسەر و دەرهێنەر ئاشنا دەبێت و بەرەو سینەما هەنگاو دەنێت.
بۆ خوێندنی سینەما دەچێتە وڵاتی بەریتانیا
فروغ له ساڵى ١٩٥٩ بە مەبەستی خوێندن لە بەشی سینەما و فیلم گەشت دەکات بۆ بەریتانیا، لە دوای گەڕانەوەی بۆ ئێران دەست بە کاری دەرهێنان دەکات، لە ساڵی ١٩٦٢ فیلمێکی بۆ توشبووانی نەخۆشی پێست (گول) لەسەر شێوازی دۆکۆمێنتاری لە شاری تەبرێز بەرهەمهێناوە، ئەو فیلمە لە ساڵی ١٩٦٤ خەڵاتی ئۆبێرهاوزنی ئیتاڵی پێبەخشرا.
فروغ بێجگە لە کاری دەرهێنان لە نوسینی هۆنراوەدا دەستێکی باڵای هەبووە کە خاوەنی چەندین دیوانە بە ناوەکانی "ئه‌سير، ديوار، عوسيان، به دنيا هاتنێکى تر، باوه‌ڕ بکه‌ين به ده‌ست پێ کردنى وه‌رزى سه‌رما". هۆنراوەکانیشی وەرگێڕدراونەتە سەر زمانەکانی ئينگليزى، تورکى، عه‌ره‌بى، چينى، ئيسپانى، فەرەنسى، ئەڵمانى و کوردی.
فروغ به هۆى سه‌رکێشى کردن له نوسينى هۆنراوەدا، زۆربه‌ى کات له لايەن کۆمه‌ڵگا و خێزانه‌که‌ى ڕه‌خنه‌ی لێگیراوە و ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕه‌خنانه لە ژیانی هاوسەرێتیشیدا ڕەنگی داوەتەوە.
فروغی شاعیر هه‌ستى ژنانه‌ى و ئازاره‌کانى ژيانى به هۆنراوە دەربڕیوە، کە لە پێشوتردا هیچ شاعیرێکی تر بەو شێوەیە هۆنراوەی نەنوسیوە، بۆيه فروغ بۆ سه‌رده‌مى خۆى کهسايهتیەکى سه‌رکێش بووە.
ژیانی فروغ کراوەتە فیلم
ڕێکخراوى فه‌رهه‌نگى يونيسکۆ له ساڵى ١٩٦٦ فيلمێکى نيو کاتژمێری سه‌باره‌ت به ژيانى فروغ فەروخزاد دروست کرد، چونکه فروغ تەنیا موڵکی ئێرانییەکان نەبوو، هەواداری زۆری لە وڵاتانی دیکەش هەبووە.
ئيبراهيم گوڵيستان لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا لە بارەی فروغەوە دەڵێت "فروغ خانه‌واده‌م نييه! خانه‌واده چيه؟ فروغ به‌شێکه لە شهخسييەتى من".
له ساڵى ١٩٦٣ فروغ هەوڵی خۆکوشتن دەدات بەڵام لە مردن ڕزگاری دەبێت، لە دوای سێ ساڵ بە شێوەیەکی گومان لێکراو لە ڕێگای نێوان دروس - قەهلەک بە هۆی ڕووداوی هاتوچۆوە گیان لەدەست دەدات و لە گۆڕستانی زەهیر دەولی بە خاک دەسپێردرێت.
ت.پ