ژیاننامەی ئەمڕۆ : جەین جاکۆبس

جەین جاکۆبس لە ٤ی ئایاری ١٩١٦ لەدایک بووە، ڕۆژنامەنوس و نووسەر و تیۆریزان و چالاکوانێکی ئەمریکی کەنەدی بوو کە کاریگەری لەسەر خوێندنی شارستانی و کۆمەڵناسی و ئابووری هەبوو.

 

پەرتوکێکی نوسیوە بە ناوی "مردن و ژیانی شارە گەورەکانی ئەمریکا"  باسی ئەوەی کردووە کە "نوێبوونەوەی شار" و "پاککردنەوەی شار" ڕێز لە پێویستییەکانی خەڵکی شارەکە ناگرن.

 

وەک ژن و نووسەرێک ڕەخنەی لە شارەزایانی بواری نێرسالاریی شارستانی دەگرت.

 

جەین لە ٢٥ی نیسانی ٢٠٠٦ کۆچی دوایی کردووە.