ژیاننامەی ئەمڕۆ: بىبى مه‌ريه‌م خان ژنه رۆشنبيرى عه‌شيره‌تى به‌ختيارى وڵاتى ئێران
بىبى مه‌ريه‌م خان که له سه‌رده‌مى جه‌نگى جيهانى يه‌که‌مدا لەلايەن باوکى په‌روه‌رده‌ى سه‌ربازى بينوە، ٣٠٠٠ ئه‌سپسوارى نيزامى هه‌بوو و له سه‌رده‌مى خۆیدا به بيرمه‌ندى عه‌شيره‌تى به‌ختيارى بەناوبانگ بوو.
ناوەندی هەواڵ
بىبى مه‌ريه‌م خانى به‌ختيارى له ساڵى ١٨٧٤ له شارى ئيسفههان لەدايکبووه، يه‌کێکە له‌و ژنانەی داکۆکی له مافى ژنان کردووه، به‌رانبه‌ر مافى وڵاتى ئێران له جه‌نگى جيهانى يه‌که‌م له‌گەڵ ڕووسه‌کان و بەريتانيهکان شه‌رى کردووه، نزيکه‌ى ٣٠٠٠ ئه‌سپسوارى نيزامى هه‌بووه.
خاتو بىبى به ڕۆشنبيرى سه‌ده‌ى خۆى ناسراوه و له جه‌نگى جيهانى يه‌که‌مدا په‌روه‌رده‌ى سه‌ربازى لەلایەن باوکى بينيوه و سه‌رمايه‌ى مادى و مه‌عنه‌وى عه‌شيره‌تى خۆى بۆ جه‌نگى جيهانى يه‌که‌م به‌کار هێناوه.
بىبى مه‌ريه‌م يه‌کێک له پاڵپشته‌کانى ئه‌سعه‌دى به‌ختيارى بوو، له فه‌تحى شارى تاران، به هۆى نامه ناردن له رێگاى تێلێگرافهوه توانى سه‌رکرده‌ى عه‌شيره‌ت به شهر کردن ڕازیبکات و دژى ده‌سه‌ڵاتى قاجارییەکان بوەستنەوە، پێش ئه‌وه‌ى ده‌ستبەسەر تاران‌دا بگيرێت، بىبى مه‌ريه‌م له‌گه‌ڵ ئهسپسوارهکانى چووه ناو تاران و ده‌ستى به شه‌رکردن له‌گه‌ڵ قه‌زاقه‌کان کرد، به‌شى زۆرى ناوبانگى خاتو بىبى، به هۆى ئه‌وەوە بووە که خۆشى له شه‌ڕه‌کاندا چەکی هەڵگرتووە و بەشداری شەڕی کردووە.
له کاتى ده‌ستبه‌سه‌رکردنى شارى ئيسفههان لەلایەن ڕووسهکانەوە، ماڵى بىبى بوو به حهشارگەيهک که فەرمانبەرانی باڵوێزخانه‌ى ئه‌ڵمانيا خۆى تێدا بشارێتەوە.
بىبى مه‌ريه‌م خانى به‌ختيارى له ساڵى ١٩٣٧ له شارى ئيسفههان گيانى لەده‌ستدا و له گۆرستانى ته‌ختى فولادى ئه‌و شاره به خاک سپێردرا.
ت.پ