"ژنانێکی بوێر لە تاران" چیرۆکی ئەو ژنانەی بەرەنگاری گۆڕانکارییەکانی سەردەم و سیاست بوونەوە
مەرجان کەمالی، نووسەری ئێرانی ـ ئەمریکی لە ڕۆمانی "ژنانێکی بوێر لە تاران"دا لە ڕێگەی چیرۆکێکی هاوڕێیەتییەوە کە لە سێبەری دەیان ساڵ ئاڵۆزیی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا گەشە دەکات، بەرهەمێکی ئەدەبی پێشکەش دەکات کە سۆزی مێژوویی و مرۆیی تێکەڵ دەکات.
ناوەندی هەواڵ
ڕۆمانی "نساء جسورات من طهران" "ژنانێکی بوێر لە تاران"ی نووسەری مەرجان کەمالی، ئێرانی ـ ئەمریکی دەمانباتە سەر گەشتێکی مرۆیی کە دەیان ساڵ دەخایەنێت، کە تێیدا هاوڕێیەتی لەگەڵ سیاسەت تێکەڵ دەبێت، خەونە کەسییەکان لەگەڵ وەرچەرخانە مێژووییەکاندا ئاڵۆز دەبن کە لە پەنجاکانی سەدەی ڕابردووەوە تا ساڵانی هاوچەرخ ئێرانیان هەژاندووە، ڕۆمانەکە کە بە زمانی عەرەبی لەلایەن دار "المركز الثقافي العربي" لە ساڵی ٢٠٢٤ بڵاوکراوەتەوە، تەنها بە گێڕانەوەی ڕووداوە مێژووییەکان نەوەستاوە، بەڵکو کاریگەرییە قووڵەکانیشیان لەسەر ژیانی تاکەکان، بەتایبەتی ئەو ژنانەی کە خۆیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی ڕاستیەکدا دۆزیوەتەوە کە بە بەردەوامی لە گۆڕاندا دەردەخات.
وەک یەکێک لە دیارترین ئەو بەرهەمانە دادەنرێت کە لە نێوان ڕۆمانی مێژوویی و کۆمەڵایەتیدا کۆدەکاتەوە، چونکە وێنەیەک لە کۆمەڵگەی ئێرانی بەدرێژایی حەوت دەیە لە گۆڕانکارییە سیاسی و فەرهەنگییەکان پێشکەش دەکات، چیرۆکەکە لە چەمکی "شێر ژن"ەوە دەست پێدەکات، پێناسەیەکە بۆ ژنێکی بوێر کە خاوەنی هێز و خۆڕاگری شێرانەیە، نووسەر لە ڕێگەی ئەم ئاماژەیەوە دوو پاڵەوانی کچ بە ناوەکانی "ئێلی" و "هوما" نیشان دەدات کە لە شاری تاران لە نێو کۆمەڵگەیەکی پڕ لە گێژاوی سیاسی و کۆمەڵایەتیدا گەورە دەبن، سەرەڕای بەهێزیی ئەو پەیوەندییەی کۆیان دەکاتەوە، جیاوازیی پاشخانی کۆمەڵایەتیی هەر یەکێکیان دەخاتە بەردەم ئەزموون و تێڕوانینی جیاواز بۆ ژیان.
ڕۆمانەکە بەدواداچوون بۆ ڕێڕەوی ژیانی دوو هاوڕێکە دەکات لە منداڵییەوە، کە خەونە سادەکان و هیوا گەورەکان بەش دەکەن، پێش ئەوەی وەرچەرخانە سیاسییەکان دەست بکەن بە سەرلەنوێ دارشتنەوەی ڕاستیان، لەگەڵ هر کودەتایەک یان گۆڕانکارییەک لە ڕژێمی حوکمڕانیدا، سیمای کۆمەڵگە دەگۆڕێت، تێڕوانینی خەڵک بۆ ئازادی، پەروەردە، کار و ڕۆڵی ژن دەگۆڕێت، بەمەش ئیلی و هوما خۆیان لە بەردەم هەڵبژاردنی چارەنووسسازدا دەدۆزنەوە: ئایا لە نیشتمانەکەیاندا بمێننەوە و خەبات بۆ داهاتوویەکی باشتر بکان؟ یان بەدوای ژیانێکی سەقامگیرتر و ئازادتردا کۆچبکەن؟ هاوڕێیەتیی نێوانیان وەک ئەو بەندە دەمێنێتەوە کە ڕابردوو و ئێستا بەیەکەوە دەبەستێتەوە، سەرەڕای ئەو دووری و جیاوازییانەی ژیان دەیسەپێنێت.
ڕۆمانەکە تەنها سەرنج ناخاتە سەر ڕووداوە سیاسییەکان وەک ڕاستیەکی مێژوویی، بەڵکو ڕەنگدانەوەیان لەسەر ژیانی ڕۆژانەی خەڵک دەخاتە ڕوو،لە ڕێگەی کەسایەتییەکانییەوە، دەبینین چۆن بارودۆخی ژنان لە نێوان سەردەمەکانی کرانەوە و نوێگەری، پاشان قۆناغەکانی توندڕەویی ئایینی و کۆتوبەندی کۆمەڵایەتیدا گۆڕاوە، چۆن یاسا و چاوەڕوانییە کۆمەڵایەتییەکان گۆڕانیان بەسەردا هاتووە، ئەوەش چ کاریگەرییەکی لەسەر خەون و هیوای ژنان و پەیوەندییان بە خۆیان و بەوانی ترەوە جێهێشتووە.
نووسەر بە شێوازێکی هاوسەنگ پەرە بە چەمکی فێمینیزم دەدات، ڕوونی دەکاتەوە، کە واتای مافی ژنان بەدرێژایی دەیەی ڕابردوو نەگۆڕ نەبووە، بەڵکو بەپێی بارودۆخی سیاسی و فەرهەنگیی باو شێوەی گرتووە، ڕۆمانەکە باسی ئەوە دەکات چۆن دروشمەکانی پشتگیری لە ژنان هەندێک جار بۆ بەدیهێنانی ئامانجی سیاسی بەکارهێنراون، لەکاتێکدا ژنان خۆیان ڕووبەڕووی ئاڵەنگاری ڕۆژانە بوونەتەوە لە پێناو بەدەستهێنانی مافە بنەڕەتییەکانیان و ژیان بە ئازادی و کەرامەتەوە.
لەنێو لایەنە سەرنجڕاکێشەکانی تر لە ڕۆمانەکەدا، پەرەپێدانی هەندێک لە باوەڕەکانیگۆمەڵگە، وەک باوەڕبوون بە چاوی خراپ (چاوەزار)، چۆن ئەم بیرۆکانە دەتوانن کاریگەری لەسەر ڕەفتاری تاکەکان و تێڕوانینیان بۆ ژیان دابنێن، هەروەها کەسایەتییەکان هەندێک جار دەترسن لە دەرخستنی سەرکەوتن یان بەختەوەرییان لە ترسی هێنانی چاوی خراپ (چاوەزار) بۆ خۆیان، کە ئەوەش ئامادەیی کوتلتووری گۆمەڵگە لە وردەکارییەکانی ژیانی ڕۆژانەدا دەردەخات، پرسیار لەبارەی کاریگەری ئەو بڕوایانە لەسەر شێوەگرتنی هۆشیاریی کۆیی دەوورووژێنێت.
مەرجان کەمالی ڕووبەرێکی فراوان دەدات بە وردەکارییەکانی ژیانی ئێرانی، پێناسەی ماڵەکان، بازارەکان، دابونەریتە کۆمەڵایەتییەکان دەکات، گرنگییەکی تایبەت دەدات بە چێشتخانەی ئێرانی لە ڕێگەی پێناسەکردنی خواردنە نریتییەکان و پێکهاتەکانیانەوە، بە شێوەیەک کە ڕەوشتێکی هەستی بە ڕۆمانەکە دەبەخشێت کە وا لە خوێنەر دەکات هەست بکات لە ناو دیمەنەکاندا دەژی.
مەرجان کەمالی ڕۆحی ڕۆمانەکە لەو وشانەدا کورت دەکاتەوە، کە پێش کارەکە هاتوون، کاتێک ڕوونی دەکاتەوە، کە ئەو مێژوونووسێک نییە هەوڵی تۆمارکردنی ڕووداوەکان بدات، بەڵکو ڕۆماننووسێکە بڕوای وایە چیرۆکەکان توانایەکی بێوێنەیان هەیە بۆ پاراستنی بیرەوەریی مرۆیی، بەخشینی هیوا و هاوسۆزی و تێگەیشتن بە خوێنەر، بە لای ئەو، ڕەنگە کەسایەتییەکان خەیاڵی بن، بەڵام هەست و ئەزموونەکانیان ڕەنگدانەوەی ئەو ڕاستییانەن کە زۆر کەس تێیدا ژیاون، چیرۆکی ئیلی و هوما هات بۆ ئەوەی ببێتە ئاوێنەی هیوا و بێهیواییەکانی ژنان، بۆ جەختکردنەوە لەسەر ئەوەی کە جیاوازیی فەرهەنگ و وڵاتان ڕاستیی بەشداربوونی مرۆڤەکان لە هەمان هەستدا ناسڕێتەوە، دڵی هەموویان بۆ همان خەون لێدەدات جیاواز لە زمان و شوێنەکان.