یایۆی کوساما... هونەرمەندێکی ژاپۆنی کە خاڵەکانی گۆڕی بۆ زمانێکی بینراوی گشتگیر

لە ژاپۆنەوە تا بەناوبانگترین مۆزەخانەکانی جیهان، یایۆی کوساما جیهانێکی هونەری ناوازەی دروستکردووە کە خاڵ و ئاوێنە و ڕەنگەکان لەگەڵ چەمکەکانی بێکۆتایی و بووندا تێکەڵ دەبن، ئەمەش وایکردووە ببێتە یەکێک لە ناوە کاریگەر و دیارەکانی هونەری هاوچەرخ.

ناوەندی هەواڵ

یایۆی کۆساما وەک یەکێک لە دیارترین ژنە هونەرمەندەکانی هونەری هاوچەرخ دەناسرێت، کە توانی لە ماوەی چەند دەیەیەکدا زمانێکی دیداریی تایبەت پەرەپێبدات کە خاڵەکان، ئاوێنەکان و ڕەنگەکان بوونە تایبەتمەندی دیاری کارەکانی.

یایۆی کۆساما بۆتە یەکێک لە ناسراوترین هونەرمەندە ژاپۆنییەکان لە ئاستی جیهانیدا، زۆرینەی ئەم بڵاوبوونەوەیەش دەگەڕێتەوە بۆ توانای لە دروستکردنەم ناسنامەیەکی دیداریی ڕوون کە بە ئاسانی بناسرێتەوە.

لە کارەکانیدا، پشت بە توخمە دووبارەبووەوەکان دەبەستێت، لە سەرووی هەمووشیانەوە خاڵەکان، ئاوێنەکان و ڕەنگە بەهێزەکان، بۆ پێشکەشکردنی ئەو کارانەی کە باس لە چەمکەکان وەک بێپەنایی، بوون، گەردوون، ناسنامە و پەیوەندی نێوان مرۆڤ و ئەو کەشە دەبەن کە دەوری داوە.

ناوبانگی تەنها لە تابلۆ نەریتییەکاندا نەماوە، بەڵکو ئەزموونەکەی درێژبووەوە بۆ پەیکەرسازی، کارە تێکەڵە هونەرییەکان (ئینستالەیشن)، نمایش (پێرۆفۆرمەنس)، مۆدە، نوسین و بوارەکانی تریشە، کارەکانی بەتایبەتی ژوورە ئاوێنەییە بێپەناکان و پەیکەرە کادوو (قرع) ڕازاوەکان بە خاڵ، بوونەتە یەکێک لەو کارانەی کە زۆرترین ئامادەییان لە مۆزەخانە و پێشانگا هونەرییە جیهانییەکاندا هەیە.

سەرەتای ژیان و دەستپێکی هونەری
یایۆی کۆساما لە ساڵی ١٩٢٩ لە شاری ماتسوموتۆ لە پارێزگای ناگانۆ لە ژاپۆن لەدایکبووە، هەر لە منداڵییەوە ئارەزوویەکی ڕوونی بۆ وێنەکێشان و هونەر هەبوو، دەستی کرد بە دروستکردنەی کارەکان کە پشت بە شێوازی دووبارەبووەوە لە خاڵ و تۆڕەکان دەبەستن، ئەزموونە دیدارییە سەرەتاییەکانی کاریگەرییەکی گەورەیان هەبوو لەسەر گەشەسەندنی زمانی هونەرییەکەیدا، کاتێک باسی لەوە کرد، کە لە منداڵییەوە ئەزموونی تێگەیشتنی نائاسایی هەبووە،هەر ئەوەش ڕەنگدانەوەی هەبوو لەو کارانەیدا کە زیاتر و زیاتر پشتیان بە دووبارەبووەوە و شێوازە بەردەوامەکان دەبەست.

بە تێپەڕبوونی کات، ئەم توخمانە بوونە بەشێکی بنەڕەتی لە ئەزموونی هونەرییەکەیدا، خاڵەکان بوونە ئەو ئامرازەی کە پێیدا تێڕوانینی خۆی بۆ جیهان دەردەبڕی، نەک تەنها وەک توخمی ڕازاندنەوە.

لە ساڵی ١٩٥٧دا یایۆی کۆساما کۆچ دەکات بۆ ویلایەتە یەکگرتووەکان، پێش ئەوەی لە شاری نیویۆرک جێگیر بێت، کە لەو کاتەدا ناوەندێکی گرنگ بوو بۆ بزوتنەوە هونەرییەکانی سەردەمی و پێشڕەوەکان، لەوێ قۆناغێکی نوێی لە ژیانیدا دەست پێکرد، کاتێک کارگەلێکی بە فراوانی پێشکەش کرد کە پشتیان بە دووبارەبووەوەی چڕ دەبەست، هەروەها ڕووی کردە پەیکەرسازی، کارە هونەرییەکان و نمایش، زۆری نەخایاند کارەکانی سەرنجیان ڕکێشا بەهۆی جیاوازیان لەگەڵ شێوازە نەریتییەکان و پشتبەستنیان بە داپۆشینی ڕووبەر و شتەکان بە شێوازی دووبارەبووەوە.

ئەزموونەکەی تەنها لە وێنەکێشان و پەیکەرسازیدا نەوەستا، بەڵکو درێژبووەوە بۆ مەودایەکی فراوان لە بوارە هونەرییەکان، کاری کرد لە کارە هونەرییەکان (ئینستالەیشن)، نمایش، سینەما، مۆدە، نوسین و شیعردا، هەروەها ناوی لەگەڵ ژمارەیەک لە ئاراستە و بزوتنەوە هونەرییە هاوچەرخ و سەردەمیەکاندا بەستراوەتەوە، کارەکانی بەشدارییان کرد لەو گفتوگۆیانەی کە پەیوەندیدارن بە هونەری (ئەڤانگارد)، هونەری پۆپ (پۆپ ئارت) و هونەری ژنان.

لە ساڵی ١٩٧٣دا یایۆی کۆساما گەڕایەوە بۆ ژاپۆن، بەردەوام بوو لە ئەنجامدانی چالاکییە هونەری و ئەدەبییەکانی، بەردەوام بوو لەسەر کارکردن لەسەر تابلۆکانی، کارە هونەرییەکانی و نوسینەکانی، لەگەڵ پاراستنی ئەو شێوازەی کە لە دەیەکانی پێشوودا پەرەی پێدابوو.

لە حەفتاکانی سەدەی بیستەمەوە، بڕیاریدا لە دامەزراوەیەکی چاودێری دەروونی لە تۆکیۆ نیشتەجێ بێت، لەگەڵ بەردەوامبوونی لە کارە هونەرییەکانی بە شێوازێکی ڕێکوپێک لە ستۆدیۆ تایبەتەکەی نزیک لەوێ، ئەم نیشتەجێبوونە نەبووە ڕێگر لەبەردەم ڕێڕەوی داهێنەرانەیدا، چونکە بەردەوام بوو لە بەرهەمهێنانی تابلۆ، کارە هونەرییە نوێیەکان، لەگەڵ بەشداری کردن لەو پێشانگایانەی کە بۆ کارەکانی لە ژاپۆن و سەرجەم جیهاندا دەکران.

مۆزەخانەی یایۆی کۆساما
لە ساڵی ٢٠١٧دا مۆزەخانەی یایۆی کۆساما لە تۆکیۆ کرایەوە، بۆ ئەوەی ببێتە دەزگایەک کە تایبەت بێت بە نمایشکردنی کارەکانی و پێشکەشکردنی ئەزموونی هونەرییەکەی بە خەڵک.

مۆزەخانەکە هەنگاوێکی گرنگە لە مێژووی هونەرمەندەکەدا، چونکە کارە جیاوازەکانی کۆدەکاتەوە و بەشداری دەکات لە بەڵگەنامەکردنی ئەزموونی هونەرییەکەی و ڕەخساندنی هەل بۆ بینەران بۆ ئەوەی زیاتر ئاشنای جیهانی داهێنەرانەی ببن.

یایۆی کۆساما تا ساڵانی کۆتایی تەمەنی بەردەوام بوو لە چالاکییە هونەرییەکانی، و نەوەستا لە وێنەکێشان و داهێنان  سەرەڕای تەمەنی، بە کۆچی دوایی لە ١٤ی ئابدا لە ناو یەکێک لە نەخۆشخانەکانی پایتەختی ژاپۆن تۆکیۆ، لە تەمەنی ٩٧ ساڵیدا، لاپەڕەی ژیانی یەکێک لە کاریگەرترین ئەزموونە هونەرییە ژاپۆنییەکان لە هونەری هاوچەرخدا داخرا.