هەڤاڵ زیلان ئیلهامی تێکۆشانی زیلانی بەلووچی بووە

زیلانە کوردەکان کە لە دۆزی کورد و ژندا هەمیشە پێشەنگایەتییان کردووە، بۆ ژنانی نەتەوەکانی دیکەش بوونەتە سەرچاوەی ئیلهام و ڕۆحی شۆڕشگێڕی.

بێگەرد ئازاد

 

سلێمانی- مەهال بەلوچی تەمەن ٢٣ ساڵ کە ئەندامی سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان بوو، لە چالاکییەکی گیانبازیدا گیانی بەختکرد، مەهال کە ناسناوی زیلان کوردی لە خۆیی نابوو، لە ئۆپەراسیۆنێکدا لە بەرامبەر سوپای داگیرکەری پاکستان چالاکییەکی گیانبازیی ئەنجامدا، بە پێی ئەو زانیاریانەی کە دەزگاکانی زانیاری سوپای ڕزگاریخوازی بەلوچستان بڵاویان کردووەتەوە، لە ئەنجامی چالاکییەکەی مەهالدا ١٢٨ سەربازی پاکستانی کوژراون.

 

ئەو ژنە تێکۆشەرەی بەلوچستان کە ناوی زیلان کوردی لە خۆی نابوو، وەک ژنێکی بەلوچ، بەشداری لە شەڕی ئازادی بەلوچستان کرد، ئەو ناوەشی لە پێشەنگی ئازادیی کورد، زەینەب کناجی، ناسراو بە هەڤاڵ زیلان وەرگرتووە، کە لە ساڵی ١٩٩٦دا، لە ناوەندی دەرسیم چالاکییەکی گیانبازی لە بەرامبەر دەوڵەتی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیادا ئەنجامداوە.

 

زیلانی بەلوچ بە هەمان ڕێبازی زیلانی دەرسیم شوێنکەوتەی ڕێبازی شەهیدانی ئازادی بوو و لە پێناو ماف و ئازادی گەلەکەیدا گیانی خۆی کردە قەڵغان.

 

مەهال پێش ئەنجامدانی چالاکییە گیانبازییەکەی، پەیامێک بۆ خێزانەکەی دەنێرێت و تێیدا دەڵێت:

دەمەوێت بە خێزانەکەم بڵێم ئەم ڕێگایەم هەڵبژاردووە، "بەهۆی حەزی بەشداری کردنم لە خەباتی ئازادیخوازی بەلووچدا"، پەیوەندیم بەم ڕێگایەوە کردووە، هەرچەندە زۆر جار دەوترێت کە دەتوانین بە قەڵەم شەڕ بکەین، بەڵام دوژمنانمان لە زمانی قەڵەم تێناگەن، دوژمنمان پاکستان، تەنها لە زمانی فیشەک و بۆمب و تۆپخانە تێدەگات، دوای من بە هیچ شێوەیەک خەمتان نەبێت، بەڵکو بەشێک بن لەم خەباتە و لەگەڵ گەلەکەمان یەکبگرن. دەمەوێت بە بنەماڵەکەم بڵێم سەرتان دوای من شۆڕ مەکەن، بەڵکو سەرتان بەرز بێت، کچەکەتان بەشداری لەو خەباتەدا کردووە، کە خەباتی ئازادیە و دژی دوژمن وەستانەوەیە.

 

زیلان کورد پەیامیش بۆ ژنانی وڵاتەکەی دەنێرێت و دەڵێت، "بە ژنانی تێکۆشەری وڵاتەکەم دەڵێم، بەشێک بن لە تێکۆشانی ئازادی، وڵاتەکەمان ئازاد بکەن، ئایندەیەکی گەش بۆ گەلەکەمان بونیاد بنین".

 

زیلان بە بەلوچەکانیش دەڵێت: "ئەی میلەتی بەلوچ! دەمەوێ بە هەموو بەلوچەکان و بە تایبەتی دایک و خوشکەکانم بڵیم، وەک ئەوانەی پێش من، شەرم و شارول بە ناسناوی شاری و سومی بە نازناوی سومەیە، کە گیانیان لە پێناو نیشتمان و نەتەوەکەیاندا بەختکرد، ئەوانیش لە مێژوودا نەمر بوون. ئەوان ئەم باوەڕی و لە سەرووی هەمووشیانەوە ئەم ڕۆح و زیرەکی و ئازایەتییەیان پێبەخشین، کە ژنانی گەلی بەلوچ ئامادەن گیانی خۆیان بەخت بکەن لە پێناو ئازادیی نیشتمانەکەیاندا.

 

بە هەمان فەلسەفەی گیانبازی، دوای چەند خولەکێکی دیکە دەچمە سەر ئەرکی ئۆپەراسیۆنی هێرۆف، من وانەیەک فێری دوژمن دەکەم کە نەوەکانی داهاتوو هەرگیز لەبیریان ناچێتەوە: وڵاتەکەمان و تایبەت دایکان و خوشکانمان بێدەسەڵات نین.

پاکستان و چین ناتوانن ئەم کارە بوەستێنن، ماڵئاوا هاوڕێیان پێکەوەین

بژی بەلوچستان!".

 

(((((((((((ئەمە ئەگەر شیعری مەهالە ئەمەی بۆ بڵێ؛

 

مەهال بەلوچی، کە نازناوی زیلان کوردی لە خۆی ناوە، بەم شێوەیە دوا وشەکانی خۆی بۆ گەلەکەی و ئازادیخوازان بەجێدەهێڵێت؛

ئێمە گڵۆپ و شەقامین، گوێمان لێ بگرن!
لە حەسرەت و ئارەزووی نیشتیمانەکەماندا، لە هەموو کۆڵانێکدا ئامادەین، گوێمان لێ بگرن!
ئێمە کە دڵ گەشاوەی ئازادین، گوێمان لێ بگرن!
ئێمە ڕەمزی خۆشەویستیین بۆ دۆست و ناسیاو، بەڵام وەک ئەژدیهاین بۆ دوژمنەکانمان، گوێمان لێ بگرن!
ئێمە کە دڵ گەشاوەی ئازادین، گوێمان لێ بگرن!
ئەو لێدانە قووڵەی کە ئەسڵەم لێی داوە، گوێمان لێ بگرن!
ئێمە کە دڵ گەشاوەی ئازادین، گوێمان لێ بگرن!
ئێمە ڕووناکی و شەقامین، گوێمان لێ بگرن!