فیلمی ئەمڕۆ: شاژنی کاتوێ

ژیانی کچێکی ئەفریقی و خێزانە هەژارەکەی دەگۆڕێت کاتێک دەچێتە ناو جیهانی شەترەنج و سەرکەوتنی سەرسەخت بەدەست دەهێنێت چ لە ئاستی ناوخۆیی و چ لە ئاستی نێودەوڵەتیدا.

فیلمی "شاژنی کاتوێ" فیلمێکی درامای ژیاننامەی ئەمریکییە و لە نووسینی ویلیام وایلەر و دەرهێنانی میسرا نایر، چیرۆکی ژیانی فیۆنا دەگێڕێتەوە، کە لە تەمەنی دە ساڵییەوە وابەستەی یاری شەترەنج بووە لە شاری کامپالای ئەفریقا.

 

فیۆنا هەست بە بەرپرسیارێتی دەکات بەرامبەر بە دایکی و دوو برا بچووکەکەی، ناڕەزایی دەردەبڕێت لە دۆخە خراپەکەیان بەو پێیەی ماڵیان نییە و گەنمەشامی لەسەر شەقامەکان دەفرۆشن بۆ نانی ڕۆژانەیان، بەڵام ژیانی دەگۆڕێت کاتێک ڕۆبەرت کاتێند دەناسێت کە منداڵان فێری یاری شەترەنج دەکات.

 

فیۆنا بەو ئەزموونەدا تێدەپەڕێت و فێری بنەماکانی یاری شەترەنج دەبێت بۆ ئەوەی زۆر حەزی لە یارییەکە بێت، لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا دەبێتە یاریزانێکی دیار و سەرکەوتن و پاڵەوانێتی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی بەدەستهێنا، بەو پێیەی سەرکەوتنی بەدەستهێنا بۆ یاری شەترەنج ئۆڵۆمپیاد لە ڕووسیا،  ئەمەش دەرگای بۆ کردەوە بۆ داهاتوویەکی گەش و دەرفەتێکی زێڕین بۆ ڕزگاربوون لە ژیانێکی هەژاری و کڕینی خانوو بۆ خێزانەکەی و دەستەبەرکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.

 

فیلمەکە لە ساڵی ٢٠١٦ بڵاوکرایەوە، و خەڵاتی ئۆسکاری فیلمی ئەفریقیی بەدەستهێنا، کە خانمە ئەکتەری ئەفریقی مادینا نالوانگا ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت.