ڕووداوی ئەمڕۆ: ڕۆژی تێکۆشان دژی کارکردنی منداڵان

١٢ی حوزەیران ڕۆژی تێکۆشانە دژی کارکردنی منداڵ، بەڵام بەم دواییانە ژمارەی منداڵانی کارکەر گەیشتووەتە ١٦٠ ملیۆن کەس.

ناوەندی هەواڵ

 

١٢ی حوزەیرانی ٢٠٠٢ نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەم ڕۆژەی بە ڕۆژی تێکۆشان دژی کارکردنی منداڵان پەسەند کرد، لەو کاتەوە هەموو ١٢ی حوزەیرانێک بۆ کەمکردنەوەی ڕێژەی کارکردنی منداڵان هۆشداری بڵاو دەکرێتەوە، لەگەڵ ئەوەشدا تا دێت ڕیژەی منداڵانی کرێکار زیاد دەکات.

 

١٠ی حوزەیران سندوقی هاوکاری منداڵانی نەتەوە یەکگرتووەکان-یونیسێف و ڕێکخراوی کاری نێودەوڵەتی-ئیلۆ، ڕاپۆرتی چوار ساڵ جارێکی دەربارەی کارکردنی منداڵ بڵاوکردەوە و بەپێی ڕاپۆرتەکە لە سەرانسەری جیهاندا ژمارەی منداڵانی کرێکار بۆ ١٦٠ ملیۆن منداڵ بەرز بووەتەوە.

 

بە پێی ڕاپۆرتە هاوبەشەکەی یونیسێف و ئیلۆ تا کۆتایی ئەمساڵ ٤٦ ملیۆن منداڵی کرێکار زیاد دەبێت.

 

ت.پ