هۆنراوەی ئەمڕۆ: گۆڕێک لە پۆپە

 

"گۆڕیک لە پۆپە" هەڵبەستێکی هۆنەر سارا فەقێ خدرە، لە ٢٤ی تشرینی یەکەمی ساڵی ٢٠١٤ بۆ شەهید دەستینا قەندیل (بەیان)ی نووسیووە، کە خەڵکی باشووری کوردستانە و لە بەرخۆدانی ڕۆژئاوای کوردستان دژی ڕیکخراوی تیرۆریستی داعش شەهید بووە.

 

گۆڕێک لە پۆپە

سەردەمانێک ئەستێرە بووی

لە ئاسمانی شارەکەت دەدرەوشایتەوە

لەسەر دڵی ژنانی خۆڵەمێشی دا

چەپک .. چەپک

تیشک و ورشەت پەخش دەکرد

لە پڕێکدا ئاوابوویت و

چوویتە جەستەی تەوارێک و

ئاسمانی وڵاتت تەی کرد

لوتکە.. لوتکە پەڕیتەوە

تا سەرەنجام..

لەسەر پۆپەی درەختێکی کۆبانیدا

نیشتیتەوە!

 

دەستینا من، ئەز ناگریم

چون تە زەنگی

ل بن گوها ژنێن کوردستانا مەزن

دە زرنگی

تە گولیلکا هەزار ڕەنگی

ل ئاخقا کەسکێ کۆبانی

تە چاڤا ڕاستا ژنانی

تە سەرمەشقا هەمیشەیی بەرخۆدانی

 

بەیانەکەم..!

قەوز و قەزەح پەشمینەکەی سەری تۆیە

لە ئاسمانا بەجێماوە

دوای فڕینت

باخی تێکۆشانی ئێمە ڕەنگین دەکا

ژیانی تۆ

چیرۆکی نەبیستراوە

نیگای دونیا

وا بەسەر پەنجەکانتەوە

مێژووی جیهان

بە دیارتەوە حەپەساوە

جوگرافیا، نەخشەی تازە هەڵدەواسێ

کەناڵەکان

درەوشاوەیی ژنی کورد دەخوێننەوە!