پەرتووکی ئەمڕۆ: ٥٧ ڕۆمان

٥٧ ڕۆمان رۆمانێکی نووسەری عێراقی زەید عومرانە

.

 

ڕۆمانەکە لەگەڵ گێڕانەوەی ئەو مێژووە پڕ ئازارەی خەڵکی عیراق پێیدا تێپەڕیون، لە جەنگ و کوشتار، هەژاری و دیکتاتۆرییەت، ئابڵۆقە و نەخۆشی، خۆشەویستی و دابڕان، ترس لە دەزگا تەناهییەکان و هەڵهاتن لێیان، لەگەڵ هەموو ئەو ناسۆرییانەدا نووسەر دەیەوێت پێمان بڵێت ئەوەی وا دەکات مرۆڤ دڵخۆش بێت و قایل بێت، بتوانێت ژیانێکی بەختەوەر بژی، پەیوەست نییە نە بە شوێنەوە، نە بە سەروەت و سامانەوە، نە بە ستایلی ژیان و کار و پیشەوە، خۆشبەختی تەنها و تەنها پەیوەستە بە تێڕوانینی مرۆڤ بۆ ژیان.

 

هەروەها ئەوەش دەگەیەنێت کە خودناسی و ڕاستگۆیی، چێژوەرگرتن لە ورد و درشتی هەموو ئەوانەی لە ژیاندا بۆت فەراهەم بوون، ئیتر گرنگ نییە تۆ لە بەسرە دەژیت یان لە لەندەن.