پەرتوکی ئەمڕۆ: کچانی چیرۆکخوان

کچانی چیرۆکخوان لە نووسینی ژنە نووسەری کورد مەها حەسەن و لە وەرگێڕانی سەباح ئیسماعیلە.

 

مەها حەسەن کە خەڵکی سوریایە و بە ڕەچەڵەک کوردە لە ڕۆمانی کچانی چیرۆکخواندا زۆر بە باشی باس لە واقع و ژیانی راستی دەکات لە ڕێگەی خەیاڵەوە، کاراکتەری ناو ڕۆمانەوە لەڕێگەی گێڕانەوە ڕووداوەکان باسدەکەن، ئەم ڕۆمانە لە ئاستێکی بەرزدا نووسراوە بەردەوام کاراکتەرەکانی ناو ڕۆمانە خۆیان دەگۆڕن تا خوێنەر قوڵتر بکەنەوە لەکاتی خوێندنەوە و گرێدانی ڕووداوەکاندا.

 

کچانی چیرۆکخوان باس لە چیرۆکی فریدا دەکات کە باوکی دەیەوێت بینێرێت بۆ ویلایەتە یەکگرتووکانی ئەمریکا بۆ ئەوەی لە بەشی هونەری بخوێنێت، بەڵام فریدا نایەوێت بڕوات و پێی وایە داهێنانی سه‌ره‌کی له‌ قوتابخانه‌ و زانکۆ و شوێنی به‌ربه‌ستکراودا به‌ده‌ستنایه،‌ به‌ڵكو مرۆڤ ده‌بێت لەناو‌ سروشتدا بێت.

 

مەها بە‌ جوانی ئاماژە گوزه‌ران و ژیان دەکات و لەیەکیان جیاده‌کاته‌وه، جەخت لەوەشدەکاتەوە ژیانی سه‌ره‌کی ئه‌وه‌یه‌ که‌ مرۆڤ چیی پێخۆشه‌ ئەوە بکات دەرەوەی خواستی خێزان و کۆمەڵگە و ته‌نانه‌ت هێڵه‌ سووره‌کانیش تێپه‌ڕێنێت.

 

ت.پ