پەرتوکی ئەمڕۆ: هاماگووری

ڕۆمانی "هاماگووری، قورسایی ڕازەکان (٢)" لە نووسینی ئاکی شیمازاکی، لە فەڕەنسییەوە سەلاحەدین بایەزیدی کاری وەرگێڕانی بۆ کردووە.

ڕۆمانی "قورسایی ڕازەکان (٢)، هاماگووری" لە نووسینی ئاکی شیمازاکی، لە فەڕەنسییەوە سەلاحەدین بایەزیدی کاری وەرگێڕانی بۆ کردووە.

 

ڕۆمانەکە چاپی یەکەمی لە ساڵی ٢٠١٨ لەلایەن ناوەندی غەزەلنووس بۆ چاپ و بڵاوکردنەوە، بڵاوکراوەتەوە.

ئاکی شیمازاکی بەڕەچەڵەک کەنەدی و لە یابان لەدایکبووە، لە پێنج بەشی بازنەی یەکەمی ڕۆمانەکەیدا بە ناوی قورسایی ڕازەکان لە بەشەکانی تسووباکی، هاماگووری، تسووبام، واسوورەناگووسا و هۆتاروو'دا باس لە یابان و ژیانی خەڵکەکەی و ئەدەب و چەندین بابەتی دیکە دەکات.

 

گرنگترین ڕەگەز لەو پێنج ڕۆمانەیدا تەکنیکی گێڕانەوەیە. ڕۆمانەکان باس لە ساتی جەنگی جیهانیی دووەم و بوومەلەرزەکەی بەر لە جەنگی جیهانیی دووەم دەکەن. ئاکی لە هاماگووریدا وەک چۆن ڕەخنەی ئەمریکا دەکات لە بەکارهێنانی چەکە وێرانکەرەکاندا ڕەخنەی یابانییەکانیش دەکات کە سیاسەتێکی حەکیمانەیان پەیڕەو نەکردووە.