تابلۆی"ژنانی کێڵگە"

بە ڕەنگی سەرنجڕاکێش و شێوازێکی جیاواز، هونەرمەندی ئەڵمانی لیۆپۆڵد شموتزلەر (١٨٦٤-١٩٤٠) تابلۆکانی دەکێشا، سەرەتا مەیلی بۆ مۆسیقا بوو، بەڵام دواتر لە نێوان ساڵانی (١٨٦٤-١٩٤٠)دا لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکان لە ڤیەننا خوێندنی هونەری هەڵبژارد، پاشان خوێندنی لە ئەکادیمیای هونەر لە میونشنی ئەڵمانیا لە ساڵی ١٨٨٥دا تەواو کردووە، لە سەرەتای سەدەی نۆزدەهەمدا بووە یەکێک لە هونەرمەندە بەناوبانگەکانی میونشن.

 

بۆ وردکردنەوەی بەهرەکەی گەشتی ڕۆما و پاریس دەکات، بۆیە لەگەڵ هەندێک هونەرمەنددا بووە و شێوازی نوێیان لێ فێر بووە و سوودی لە ئەزموونەکانیان وەرگرتووە، شێوازەکەی بەگشتی ژیانی بوو، لە ساڵانی دواتردا تایبەتمەند بوو بە نیگارکێشانی پۆرترێت، هەروەها چەندین تابلۆی کێشاوە کە ژنان لە سەردەمی جیاوازدا بەرجەستە دەکەن.

 

لە نێو ئەم تابلۆیانەدا تابلۆیەک هەیە بە ناوی "ژنانی کێڵگە" کە بە ڕەنگی زەیتی هێمن کێشراوە، تیایدا چوار کچی گوندنشین بەرجەستە دەکات، کاتێك لە کۆتایی ڕۆژدا دەگەڕێنەوە ماڵەکانیان دوای ڕۆژێکی تەواو لە کارکردن لە کێڵگەکەدا.

 

جلی سادەی قۆڵ کورتیان لەبەردایە، یەکێکیان ئامێرێکی مۆسیقای هەڵگرتووە کە دەیژەنێت، ئەوی دیکەیان پەرداخ و سەبەتەیەکی بەتاڵی لەسەر پشتی هەڵگرتووە و دەستی دەجووڵێنێت، وەک ئەوەی بە خۆشحاڵییەوە هەندێک گۆرانی بڵێت.

 

سەبارەت بە ژنی سێیەمیش، بە دەستێک کەرەستەیەکی بۆ پاککردنەوەی کێڵگەکە لە گژوگیا و بە  دەستەکەی  دیکەشی سەبەتەیەکی پڕ لە میوەی هەڵگرتووە، کچی چوارەم تەنیا سەری خۆی نیشان دەدات، لە پشتیانەوە دار لە سەر لێواری ڕێگاکە، دەشتێکی سەوز و شاخێکی دوور هەیە، دیمەنێکی سادەی گوندنشین نیشان دەدات،.

 

تابلۆکە لە مۆزەخانەی هونەری فرای لە شاری سیاتڵ لە ئەمریکا هەڵگیراوە.