تابلۆی ئەمڕۆ: زستان

هونەرمەندی ئەمریکی دانیال ڕیدگوای نایت (١٨٣٩-١٩٢٤) بە وردەکاری لە کێشانی وێنەکاندا ناسراوە،  کە لە منداڵییەوە لە یادەوەرییەکانیدا هەڵیگرتبوو.

 

لە قوتابخانەی پاریس خوێندوویەتی و زیاتر لە نیوەی ژیانی لە فەرەنسا بەسەر بردووە، ئەو هونەرمەندە بە شێوەیەکی درەوشاوە ژیانی گوندنشینی نەخشاندووە و زۆرترین دیمەنی کێشاوە، پاڵەوانەکانی ژن بوون، کە تێیدا ژنە کۆڵبەرەکانی ناو کێڵگەکان و باخەکانی میوەی کێشاوە و سەرکەوتنی گەورەی بەدەستهێنا و ناوبانگێکی بەرفراوانی بەدەستهێنا.

 

لە ساڵی ١٨٩٣ مەدالیای شوان و لە هەمان ساڵدا مەدالیای زێڕی لە ئەکادیمیای هونەرە جوانەکانی پێنسیلڤانیا پێبەخشرا، جگە لەوەی لەو قۆناغەدا بە "نیگارکێشی دیمەنی سروشتی" ناسرابوو.

 

لەناو کارە جوانەکانیدا تابلۆیەکی "زستان" هەیە، کە لە ساڵی ١٨٨٠دا کێشراوە، لایەنێکی ژیانی گوندنشینی ئەمریکی لە ماوەی سەدەی نۆزدەهەمدا وێنا کردووە، تێیدا سێ ژنی گەنج لە ناوەڕاستی ڕێگاکە وەستاون و  پێکەوە قسە دەکەن، لە ڕۆژێکی ساردی زستان و بەفراویدا.

 

ئەو سێ ژنە گەنجە جلوبەرگی قوماشی قورسیان لەبەردابوو، کە نەریتی ناوچەکە لە زستاندا نیشان دەدات، لەسەر سەریان سەبەتەی ڕەنگاوڕەنگ هەیە و لە سەبەتەکەیاندا سەوزەیان هەڵگرتووە.