تابلۆی"سۆز و خولیای دایک"

 

وێنەیەکی ژیانیی ناسکی و خۆشەویستی و خولیای دایکێکە بۆ منداڵەکەی، کە لەلایەن نیگارکێشی فەرەنسی لویس فرانسوا (١٧٢٥-١٨٠٥) کێشراوە، کە تابلۆکانی بە بابەتییەت و ڕیالیزم تایبەتمەند بوون.

 

لویس فرانسوا تابلۆکەی بەناونیشانی "سۆز و خولیای دایک" لە ساڵی ١٧٧٥بە ڕەنگی زەیتی بێدەنگ کێشاوە، تیایدا سێ ژن لە حەوشەی ماڵەکەدا دانیشتوون، یەکێکیان لەسەر زەوی دانیشتبوو و منداڵێکی لە باوەشی گرتووە لە کاتێکدا شیری پێدەدا و ئەوی تریان لە تەنیشتی وەستابوو و منداڵێکیشی گرتبوو، دایکی سێیەمیش لە نزیکیان بوو جێگایەکی دار ئامادە دەکرد بۆئەوەی منداڵێکی تیا دابنێ.

 

لەم تابلۆیەدا نیگارکێش خۆشەویستی و ناسکی دایکی دەرخستووە، کە سۆز  و میهر بۆ منداڵەکەی دەڕژێنێت، سەرەڕای ئەو ناڕەحەتیانەی کە لە هەڵگرتن و شیرپێدان و چاودێریکردنیدا بەرگەی دەگرێت.

 

تابلۆکە لە گەلەری نیشتمانی لە لەندەن پارێزراوە.