تابلۆی"هاوسەرگیری نا تەواو"

"هاوسەرگیری نا تەواو" تابلۆیەکی زەیتی هونەرمەندی ڕووسی ڤاسیلی پوکیرێڤە، دیمەنی چیرۆکێکی ڕاستەقینە نیشان دەدات، پاڵەوانەکەی منداڵێکە کە بە زۆر بەشووی دەدەن بە کەسێکی دەیان ساڵ لە خۆی گەورەتر.

 

هونەرمەند ڤاسیلی پوکیرێڤ دوای تەواوکردنی خوێندنی لە قوتابخانەی نیگارکێشان و پەیکەرسازی مۆسکۆ لە ساڵی ١٨٦٢ دەستی بە نیگارکێشانی ئەم تابلۆیە کردووە، بۆ یەکەمجار لە پێشانگای ئەکادیمی لە ساڵی ١٨٦٣ نمایشکرا، ئێستاش دەکەوێتە مۆزەخانەی هونەرە جوانەکان لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا .

 

بەهۆی جوانی بیرۆکەکەی بۆ دەربڕینی پرسی بەزۆر بەشوودانی منداڵانی خوار تەمەنی یاسایی، لەلایەن ئەکادیمیا وەک "پڕۆفیسۆر" لەناو نیگارکێشانی ڕووسیدا پلەی بەرزکرایەوە و خەڵاتی پێبەخشرا.

 

لە تابلۆکەیدا ڕێوڕەسمی بەزۆر بەشوودانی منداڵێکی بچووک لەگەڵ پیاوێکی پیر لە کڵێسایەکدا وێنا کردووە و ئەم دیمەنەش ئیلهامێکی لە چیرۆکێکی ڕاستەقینە وەرگرتووە کە لە ساڵی ١٨٦٠ ڕوویداوە، کڵێساکە تاریک دەردەکەوێت، بەڵام ڕووناکییەک لە پەنجەرەکەوە دەردەچێت کە دەکەوێتە سەر ئامادەبووان و قەشەکە.

 

ھونەرمەندەکە پیاوەکەی وەک پیاوێکی پیر بە جلی فەرمی و سیما زبر و تیژەوە وێنا کردووە، سەبارەت بە منداڵە کچەکەش ئەمەش لە سیما بێتاوانەکانی دەموچاوی و قژی قاوەیی ئاوریشمی و باڵا بچووکەکەیەوە دەردەکەوێت کە گونجاو نییە بۆ جلوبەرگی بووک.

 

لە هونەرمەند ڤاسیلی پوکیرێڤ سەرنجی لەسەر سیماکانی دەموچاوی منداڵە کچەکەیە، چاوەکانی بەهۆی گریانەوە ئاوساون و دەموچاوی کاڵ بووە، هەروەها بە شەرمەوە سەری لەناو جەماوەرێکی خەڵکدا دادەبەزێنێت و مۆمێکی بە دەستی چەپیەوە گرتووە، دەستی ڕاستیشی درێژکردووە بۆ ئەو قەشەیەی کە ئەڵقەکەی لەدەست دەکات، بەرپرسیارێتییەک دەگرێتە ئەستۆ کە لەگەڵ تەمەنیدا ناگونجێت و لەسەری دەنووسێت ساڵانی ناخۆشی کە ڕەنگە تا کۆتایی ژیانی بێت.