فیلمی ئەمڕۆ: نامۆ

نامۆ - wild

 

فیلمی ژیاننامەی ئەمریکی ساڵی ٢٠١٤، باسی ئەزموونێکی ژنێکی گەنجە بە ناوی  شێریل ستراید، ژنێکە، منداڵە لەدایک نەبووەکەی لەدەستداوە و لە هاوژینەکەی جیابووەتەوە، بڕیار دەدات ژیانێکی نوێ دەستپێبکات، دەڕوات بۆ گەشتێکی شاخەوانی و بە پێ ڕۆشتن بە درێژایی ١١٠٠ میل لە "پاسیفیک کریست ترەیڵبەدرێژای ڕێگاکەی دەست بە تێڕامان و دۆزینەوەی خۆی دەکات.

 

لە حوزەیرانی ساڵی ١٩٩٥، سەرەڕای کەمی ئەزموونی شاخەوانی شێریل ستراید مینیسۆتا لە مینیاپۆلیس جێدەهێڵێت بۆ ئەوەی ١،١٠٠ میل لە  پاسیفیک کریست ترەیڵ ببڕێت، شێرل کێشەکانی بە جێهێشتووە و بڕیاردەدات ئەزموونێکی نوێ بۆ ژیانی دەستپێبکات کە پێی دەڵێت گەشتی خۆدۆزینەوە، لە گەشتەکەدا ڕووبەڕووی چەندین گرفت و ئەزموونی جیاواز دەبێتەوە، بەڵام هەموو ئەوانە تێدەپەڕێنێت و هەوڵدەدات بگاتە ئامانجەکەی کە بۆخۆی دەستنیشانکردووە لەگەڵیدا کار بۆ ناسینی خود بکات.

 

ژانەری فیلم: دراما، سەرکێشی

دەرهێنەر: ژان مارک ڤالی

ڕۆڵگێڕان: ڕیس ویتەرسپۆن، تۆماس سادۆسکی، میچیل هویسمان

 

ت.پ